KDC

ناوەندی سوید بەشداری کۆبوونەوەی یەکگرتنی دوو پارتی کوردستان دەکەن

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-سوید، بە سەرپەرشتی بەرپرسی ناوەندەکە، بەشدارییان لە کۆبوونەوەی یەکگرتنی دوو پارتی سیاسیی باکووری کوردستان کرد.

رۆژی یەکشەممە، رێککەوتی 13ی8ی2023، دەستەی کارگێڕی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-سوید، بە سەرپەرشتی سەلام کوردە بەرپرسی ناوەند، لە کتێبخانەی کوردی شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید، بەشدارییان لە کۆبوونەوەی یەکگرتنی هەردوو دوو پارتی سیاسیی باکووری کوردستان، پارتی ئازادی کوردستان و تەڤگەری دیموکراتی کوردستانیان کرد.

جێی باسە، لەو کۆبوونەوەدا، بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-سوید لەگەڵ ئەندامانی دەستەی کارگێڕی، وێڕای پیرۆزبایی لە یەکگرتنی هەردوو پارت، هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستن.

___

سوید:دوای زیاتر لە ساڵێک منداڵێکیان بۆ دایک و باوکی گەڕاندەوە

Harmn

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە بەریتانیا سەردانی باڵوێزخانەی ئێراقیان لە لەندەن کرد

Harmn

ناوەندی برۆکسل بەشداری ڕێوڕەسمێکی کولتوری لە پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا دەکەن

Harmn