KDC

ناوەندی سوید بەشداری کۆبوونەوەی یەکگرتنی دوو پارتی کوردستان دەکەن

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-سوید، بە سەرپەرشتی بەرپرسی ناوەندەکە، بەشدارییان لە کۆبوونەوەی یەکگرتنی دوو پارتی سیاسیی باکووری کوردستان کرد.

رۆژی یەکشەممە، رێککەوتی 13ی8ی2023، دەستەی کارگێڕی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-سوید، بە سەرپەرشتی سەلام کوردە بەرپرسی ناوەند، لە کتێبخانەی کوردی شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید، بەشدارییان لە کۆبوونەوەی یەکگرتنی هەردوو دوو پارتی سیاسیی باکووری کوردستان، پارتی ئازادی کوردستان و تەڤگەری دیموکراتی کوردستانیان کرد.

جێی باسە، لەو کۆبوونەوەدا، بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-سوید لەگەڵ ئەندامانی دەستەی کارگێڕی، وێڕای پیرۆزبایی لە یەکگرتنی هەردوو پارت، هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستن.

___

بەڤیدیۆ: پانێڵی لایەنە کوردستانییەکان لە یەکەمین دیداری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

Harmn

لە ماوەی دوو مانگدا ئیتڵاعاتی ئێران زیاتر لە ١٠٠ چالاکوانی کوردی دەستگیر کردووە

KDC

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا سەردانی کیێڤ دەکات

Harmn