KDC

چالاکوانێکی کورد سزای بەندکرانی بەسەردا دەسەپەێندرێت

یەکێکی دیکە لە بەڕێوەبەرانی کەناڵی تێلێگرامی پێرسمان، لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری سەقزەوە سزای بەندکرانی بە سەردا سەپێندرا.

بە گوێرەی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کەیوان رەحیمی خەڵکی سەقز و چالاکوانی بواری راگەیاندن، لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژ بە حکوومەت، لە رێگای چالاکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، سزای 4 مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپێندراوە.

کەیوان رەحیمی لەگەڵ چوار چالاکوانی دیکەی بواری راگەیاندن، ساڵی رابردوو، دوای سکاڵای بەرپرسی پێشووی شارەوانی سەقز، بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بانگ کرابوون و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کرابوون.

مستەفا حەمدی یەکێکی دیکە لە بەڕێوەبەرانی کەناڵی پرسمان، پێشتر هەر لەسەر هەمان تۆمەت سزای 2 ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپێندرابوو.

___

فەڕەنسا ڕێ بە چالاکوانان نادات ،خواردن و خواردنەوە بە کۆچبەران بدەن

Harmn

ڕەوەندی کوردستانی پرۆژەیەک پێشکەشی پارێزگاری شاری ڤۆلفسبورگ دەکەن

Harmn

ڕووسیا بەموشەک پاڵاوگەیەکی نەوت و سێ کۆگای سوتەمەنی شار ئۆدیسای بۆردومانکرد

Harmn