KDC

بەریتانیا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی خۆپیشاندانێک ئەنجام دەدەن

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ئاگادارییەکیاندا بۆ کوردانی دانیشتووی وڵاتی بەریتانیا بە گشتی و لەندەن بە تایبەتی، دەڵێن سبەی سێ شەممە لە بەردەم باڵوێزخانەی ئێراق ، دژ بەو پێشێلکارییانەی میلیشیاکانی عێراق دەرهەق بە کەرکووک و کورد دەکرێت، خۆپێشاندانێکی هێمنانە ئەنجام دەدەن و داواش لە کوردان دەکەن وەک ئەرکێکی نیشتمانی بەشداری بکەن.

دەقی ئاگادارییەکە:

ئەنجامدانی خۆپیشاندانی رەوەندی کوردستانی لە شاری لەندەن دژ بەو پێشیلکارییانەی میلیشیاکانی عێراق دەرهەق بە کەرکووک و کورد دەکرێت و، ڕۆڵەی کورد لەو شارە شەهید و بریندار دەکرێت ..

لە ڕۆژی سێشەممە،ڕێککەوتی 2023.09.05 کاتژمێر 13:3تا 17:00 لە بەردەم سەفارەتی عێراق خوپیشاندانێکی هێمنانە

ئەنجام دەدرێت و نامەی ناڕەزایی و ئیدانەکردن و داواکاری بۆ چارەسەری ئەو کێشانە دەدرێتە سەفارەتی عێراقی.

هاتنتان ئەرکی نیشتمانی و پشتیوانییە بۆ ڕۆڵەکانمان لە کەرکووک و ناوچە دابڕێنراوەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.

لەم ناونیشانەی خوارەوە

‏3 Elvaston PI , SouthKensington
‏London SW7 5QH

___

بەیاننامەی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەبارەت بەو هێرشەی کرایە سەر بارەگای پارتی ئازادیی کوردستان

nusar1

یوتوب پەخشی کەناڵەکانی RTوSuptnikی ڕاگرت

nusar1

بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئاماری ساڵی ڕابردوو بڵاودەکاتەوە

nusar1