KDC

گرووپی مقاوەمە داوای خۆپیشاندان دەکەن و هۆشداریش لە بەرەنگاربوونەوەیان دەدەن

دەستەی هەماهەنگی گرووپە چەكدارەکانی موقاوەمە، گڵۆپی سەوزی بۆ لایەنگرانیان هەڵکرد، كە دژی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن بڕژێنە سەر شەقامەكان.

گرووپی موقاوەمە، چەكدارەكانی ناوەوە و دەرەوەی حەشدی شەعبی لە خۆ دەگرێت، لە بەیاننامەیەكدا، کە ئەمڕۆ بڵاویان کردووەتەوە، باس لەوە دەكەن، ئەوان چاوەڕوانی راستكردنەوەی ئەنجامەكان بوون لە كۆمسیۆن، هاوکات پێدادەگرن لەسەر ئەوەی هەڵبژاردن بە یارمەتی حكوومەت ساختە كراوە.

گرووپە چەكدارەكان بە مافی لایەنگرەكانیان دەزانن، تا پەنا ببەنە بەر شەقام و هۆشداری لە بەرەنگاربوونەوەشیان دەدەن، بەو پێیەی ئەوان بۆ بەرگری لە حەشدی شەعبی بۆ دەركردنی هێزی بیانی بەپەرۆشن.

___

ئەوروپا هۆشداری لە تیرۆریزمی ئۆنلاین دەدات

Harmn

یۆنان چەندین کۆچبەر ناچار بە گەڕانەوە بۆ کەناراوەکانی تورکیا دەکات

Harmn

بێشکچی ..پیاوێک لە باوەڕ و زانست و تێکۆشانی مرۆڤ دۆستانە

Harmn