KDC

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی ڕێزی لە کارامەیەکی گۆگڵ گرت

بۆکان جاف، کوڕە گەنجێکی دەڤەری هەڵەبجەیە و دوای بیست و دوو کۆبوونەوە لەگەڵ ئەندازیارانی گۆگڵ بە هاوکاری کونسوڵخانەی ئەمریکا، زمانی کوردی خستە نێو لیستی وەرگێڕانی گۆگڵەوە، بۆیە شاخەوان دوکانی سەرۆکی ڕێکخراوی چەپک کە ئەندامی فەرمی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانین، بە ناوی کۆنفدراسیۆنەوە وێڕای دەستخۆشی لە بۆکان جاف، رێزلێنانێکیان پێشکەشکرد.

شاخەوا دوکانی سەرۆکی ڕێکخراوی چەپک بە ماڵپەڕی فەرمیی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی راگەیاند، کە بە پێویستی دەزانێ بە ناوی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییەوە، سوپاس و پێزانینیان ئاڕاستەی بۆکان جاف بکەن، چونکە وەرگێڕەکە سودی زۆری بۆ کوردانی تاراوگه هەیە، بە تایبەت ئەوانەی کێشەی زمانیان هەیە .

هەروەها ڕێکخراوی چەپک بۆکان جافیان بردە لای کەسایەتی سیاسی مەلا بەختیار و ناوبراویش خۆشحاڵ بوو بەو پێشکەوتنە و، سوپاسی دەستپێشخەری ڕیکخراوی چەپک و کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کرد و، ڕێزلێنانەکەی پێشکەشکرد.

___

کاروچالاکیەکانی مانگی 5ی ساڵی 2024 ی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

KDC

سوید و فیلەندا بەفەرمی بڕیاریاندا داوای ئەندامێتی ناتۆ بکەن ،سەرەڕای هۆشدارییەکانی مۆسکۆ

Harmn

برۆکسل: نوێنەری کۆنفدراسیۆن داوای کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی لەسەر پرسی کوردستان دەکات

Harmn