KDC

بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-برۆکسل لەگەڵ وەزارەتی کاورباری دەرەوەی هەرێمی فلاندەرز کۆبووە

بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-برۆکسل لەگەڵ هەریەکە لە سەرۆکی دیوانی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی حکومەتی هەرێمی فلاندەرزی و راوێژکاری کاروباری دەرەوە کۆبووە ، چەند تەوەرێکی گرنگیان تاوتوێکرد.

رۆژی دووشەممە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، جهانگیر دۆڵەمەڕی بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-برۆکسل سەردانی وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی فلاندەرزی کرد و، لەگەڵ هەریەک لە سەرۆکی دیوان و ڕاوێژکاری کاروباری دەرەوە کۆبووە.

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بریتی بوو لە پێدانی زانیاری لە سەر پڕۆژە و بەرنامەی کاری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و، دروستکردنی پەیوەندی لە نێوان وەزارەتی کاوباری دەرەوە و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە برۆکسل، هەروەها لەسەر دۆخی پەنابەرە کوردەکان و ئەو کێشە و سەختییانەی کە ڕوبەڕوی ڕەوەندی کوردستانی دەبێتەوە لە بەلجیکا گفتوگۆ کرا و، هاوکات باسیش لەوە کرا کە چۆن پێکەوە بتوانن ئەو کێشانە نەهێڵن. 

جێی باسە، لە کۆتاییدا بڕیار درا کۆبوونەوەی بەردەوام هەبێت لە نێوان هەردوولا، ئەوەش بۆ ئەنجامدانی چەند پڕۆژەیەکی جیاواز کە سوودی زۆری بۆ ڕەوەندی کوردستانی دەبێت.

___

لەکۆبوونەوەی ئەنستیۆتی گۆڵد و ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا ساڵیادی تیرۆرکردنی دکتۆر قاسملو وروژێنرا

nusar1

سەرۆکی هەرێمی کوردستان :بەئامانجگرتنی هەولێر جگە لە ئاڵۆزکردنی دۆخەکە ، زیانگەیاندنە بەئێستا و داهاتووی تەواوی عێراق

nusar1

نەورۆزا و سەرهەڵدانا دیرۆکی یا کوردان لـ باژارێ کۆڵنێ- ئەلمانیا.

nusar1