KDC

ئەمەل کلونی، بەهۆی سزادانی داعشێک ستایشی دادگای ئەڵمانیا دەکات

لە دۆسییەی دادگایکردن و  تاوانبارکردنی ئەندامێکی پێشووی داعش، پارێزەری دیاری مافەکانی مرۆڤ ئەمەل کلونی و، چالاکوانی ئێزدی و براوەی خەڵاتی نۆبڵی عێراقی، نادیە موراد، ستایشی دادگای ئەڵمانیایان کرد،  بە تاوانبارکردنی ئەندامێکی پێشووی ئەو گرووپە تیرۆریستییەی داعش .

‎دادگای باڵای هەرێمی ھامبۆرگی ئەڵمانیا، ئەمیمە  37 ساڵ، کە بە ڕەگەز ئەڵمانی و تونسییە، بە تاوانی (هاوکاریکردنی تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی) و بە تۆمەتی  تێوەگلانی لە بە کۆیلەکردنی دوو ئافرەتی ئێزدی، بە چوار ساڵ زیندان سزادرا.

‎پێشتر سزای سێ ساڵ و نیو زیندانی درابوو، کە دەگەڕێتەوە بۆ مانگی تشرینی یەکەمی رابردوو، لە هەمان دادگا تۆمەتبار کرابوو  بە تێوەگلان لە بە کۆیلەکردنی مێردمنداڵێکی ئێزدی، کە لە ماوەی هەفتەی رابردوودا سزاکەی بە سەردا سەپێندرا  .

کلونی تاوانباربوونی ئەمیمەی بە (ئاڕاستەیەکی جیاوازی شەڕ لە پێناو دادپەروەری) بۆ رزگاربووانی  ژێردەستی دڕندەی داعش  ناوبرد.

ئەوەشی گوت، کە ئەو سزایە بەبێ بوونی ئازایەتییەکی بێوێنەی رزگاربووانی ئێزدی  نەبووە و، لەگەڵ پابەندبوونی داواکاری گشتی ئەڵمانیا بە لێپرسینەوە لە ئەندامانی داعش و تاوانەکانیان دەرنەدەچوو.

‎نادیە موراد، کە رزگاربووی دەستی ئەو کردەوە دڕندەیەی داعش بووە،  گوتوویەتی: “من بۆ ئیدانەکردنی ئەمیمە، ستایشی دادگاکانی ئەڵمانیا دەکەم”.

‎شایانی باسە هەوڵەکانی ئەڵمانیا بۆ سزادانی تاوانباران دەستی پێکردووە، ئەوەشی ماوە دەوڵەتانی دیکەن کە دەست بەم ھەنگاوە بکەن.

___

وەزیرێکی داعش دەستگیر دەکرێت

KDC

سویسرا سزاکانی سەر ڕوسیا توندتر کرد و هاوکاری بۆ پەنابەران زیاتر دەکات

nusar1

لیتوانیا :هەفتەی داهاتوو 272کۆچبەری عێراقی دەگەڕێنێتەوە

nusar1