KDC

ئەمریکا:ناوەندی ڤێرجینیا خولێکی گرنگ بۆ کوردانی ناوچەکە دەکاتەوە

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ڤێرجینیا خولێکی فێرکاری تەکنەلۆژی زانیاری ئای تی بۆ کوردانی دانیشتووی شارەکه و دەوروبەری دەکاتەوە.

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ڤێرجینیا بە هەستکردن بە بەرپرسیارێتی، هەڵدەسێت بە کردنەوەی خولێکی فێرکاری تەکنۆلۆژی زانیاری/IT، کە تێیدا مامۆستا ئومێد محەمەد وانەکان دەڵێتەوە و، ئەو دەرفەتەش بۆ کوردانی ناوچەی ڤێرجینیا و دەوروبەری کراوەیە و دەتوانن لێی سودمەند بن .

خولەکە بۆ ماوەی شەش هەفتە دەبێت و دوای تەواوبوون و دەرچوونی فێرخوازەکان، شارەزاییەکی تۆکمەیان لە زانستی تەکنەلۆژیای زانیاری دەبێت و سودمەند دەبن لە هەلی کاری بەرفراوانتر لەم بوارەدا.

___

پۆڵەندا خاکی کراوەیە بۆ وەرگرتنی بۆمبە ناوەکییەکانی ئەمەریکا

Harmn

ئەشکەوتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان شوێنی مرۆڤە سەرەتاییەکان بووە

KDC

دەریاچەیەکی باکوری کوردستان بە تەواوی وشکبوو

KDC