KDC

سەرۆكی هەرێم و باڵیۆزی نوێی توركیا لە عێراق، كۆبوونەوە

ئه‌مڕۆ، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، لەشاری هەولێر، پێشوازییكرد له‌ ئالیڕزا گونه‌ی، باڵیۆزی تازه‌ی توركیا له‌ عێراق.

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی له‌ باڵیۆزی نوێی توركیا له‌ عێراق كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست.

لە دیدارەكەدا په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ توركیا تاووتوێكران و هه‌ردوولا خواستی خۆیان بۆ بره‌ودان به‌ پەیوەندییەكان لە هه‌موو بواره‌كاندا دووپاتكرده‌وه‌.

دۆخی عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق و بڵاوبوونه‌ی په‌تای كۆڤیدـ19 و شه‌ڕی دژی تیرۆر و مه‌ترسییه‌كانی داعش و چه‌ند بابه‌تێكی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، لە كۆبوونەوەكەدا باسكران.

___

فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان- دیاسپۆرا دەستەی نوێی بەڕێوەبردنی خۆی هەڵبژارد

Karzan

بۆچوونی بەیان بانەیی لەسەر بەستنی یەکەمین کۆنگرەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کورد

KDC

ئێران دوو هاووڵاتی کورد دەستگیر دەکات

KDC