KDC

دۆستێكی نزیكی ترەمپ نوێنەرێکی کۆنفیدراسیۆن بە هاوڕێی نزیك ناو دەبا

 

ئەندامێکی کۆنگرێسی نزیک لە سەرۆکی ئەمریکا، نوێنەر و بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بە هاوڕێی نزیک ناو بردووە.

كەسایەتی دیار و ئەندامی كۆنگرێس جۆو ویلسۆن، کە کەسێکی نزیکی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکایە، وێنەیەکی خۆی و بەرپرسی ئۆفیسی پەیوەندییەكانی كۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی واژۆ كردووە و لەسەر وێنەکە نووسیویەتی: ”هاوڕێی ئازیزم رەحیم رەشیدی، سوپاسی دۆستایەتیتان دەکەم”.

ئەو ئەندامەی کۆنگرێس، لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا بە پڕۆژە و تویتەکانی گوشارێکی زۆری بۆسەر میلیشیاکانی سەربە ئێران دروست كردووە.

هەروەها ئەندامەکەی کۆنگرێس، سوپاسی سەردانی مستەر کوردی بۆ ئۆفیسەکەی لە كۆنگرێسی ئەمریكا کردووە.

___

سوید ساڵی ڕابردوو مۆڵەتی شۆفێری لە هەزاران کەس سەندووەتەوە

Harmn

میسر: بکوژی قەشەکەی ئەسکەندەرییە ئەندامی گروپێکی تیرۆرستی بووە

Harmn

فینلاند وا بڕیارە ئەم بەهارەبڕیاری خۆی لەسەر ئەندامێتی ناتۆ دەدات

Harmn