KDC

کۆنفدراسیۆن پەیامێک ئاڕاستەی کەناڵی ڕووداو دەکەن

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێوەبەری کەناڵی ڕووداو دەکەن، بە بۆنەی بە دەستهێنانی خەڵاتێکەوە.

دەقی پەیامەکە:
زۆر بەڕێز ئاکۆ محەممەد بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی مێدیایی ڕووداو

شەرەفمەندین بە ناوی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بە بۆنەی بردنەوەی خەڵاتی وێبیی بەڵگەفیلمی کۆرۆوای-ی تۆڕی میدیایی ڕووداو، پیرۆزبایی لە ئێوە و لە ڕێگای ئێوەشەوە لە سەرجەم هاوکارەکانت بە گشتیی، کاک ڕۆژ عەلی زاڵە بەرهەمهێنەری بەرهەمەکە بە تایبەتی بکەین.
هەر ئەوەی ئێوە لە ٢٨هەمین ڕێوڕەسمی بردنەوەی خەڵاتێکی نێودەوڵەتیی بە بەشداریی 13 هەزار ئەکتەر، فیلم و بەڵگەفیلم لە 70 وڵاتی جیهانەوە بەشدار بوون، لە دیدی ئێمەوە ئەمە هەنگاوێکی مەزنە بۆ پێشەوە و شانازییەکی گەورەیە بۆ هەموو نیشتمانپەروەرانی کوردستانی لە سەراسەری جیهان.
جارێکی دیکە لە دڵەوە پیرۆزباییتان پێ دەڵێین و هیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنی زیاترتان بۆ بە ئاوات دەخوازین.

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
١٤ی ئایاری ٢٠٢٤

___

بەریتانیا 20 ملیۆن پاوەند بۆ بەهێزکردنی پاسەوانیی سنوورەکان و ڕێگریکردن لە کۆچبەران تەرخان دەکات

Karzan

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پەیامێک بڵاودەکاتەوە

Harmn

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی -دوسلدۆرف لە ئەڵمانیا کۆمەڵەی هونەرمەندانی لەو وڵاتە دامەزراند

Harmn