KDC

بەلجیکا: ناوەندی رەوەندی کوردستانی بەشداری کۆبوونەوەی ناوەند و کۆمەڵە کوردییەکان دەکات

ناوەندی رەوەندی کوردستانی لەسەر بانگهێشتی فەرمیی بیرۆی کوردی بەشداری کۆبوونەوەیەکی ناوەند و کۆمەڵە کوردییەکانی لە بەلجیکا کرد.

رێکەوتی ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، مستەفا شاکر ستوونی بە نوینەرایەتی ناوەندی رەوەندی کوردستانی بەلجیکا (kdccdk Belgium) لەسەر بانگهێشتی فەرمیی بیرۆی کوردی، بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمەڵەی لۆرین بەشداری کۆبوونەوەی ناوەند و کۆمەڵە کوردییەکانی بەلجیکای بە ناونیشانی بزووتنەوەی رزگاری خوازی گەلی کورد کرد، کە لە لایەن پێرڤین جەمیل پاشا رێکخرابوو.

لەو کۆبوونەوەیەدا، کە ناوەند و کۆمەڵەکانی بەلجیکا ئامادەبوون، هۆکاری یەکنەگرتنی هێز و لایەنە سیاسییەکان هاتە بەر باس و گفتوگۆ.

جێی باسە، جەخت لەسەر پرسی کورد بە گشتی و یەکڕیزی نیشتمانی و یەکگرتنی کوردستانییان لە دیاسپۆرا کرایەوە.

___

پرۆفایلی کافۆ

Harmn

لێکۆڵینەوەیەک بەهۆی پەتای کۆرۆنا زیاتر لە 18ملیۆن کەس گیانیان لەدەستداوە

Harmn

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی جنێف گردبونەوەیەکی پاڵپشتی بۆ ئافرەتانی کوردستان ئەنجامدا

Harmn