KDC

وەزارەتی پەروەردە داوایەک ئاڕاستەی کوردانی دیاسپۆرا دەکات

/

وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی خوێندنی دەرەوەی وڵات، ئامادەکاری بۆ کردنەوەی چوارەمین کۆرسی ئۆنلاینی فێرکردنی زمانی دایک بۆ کوردانی دانیشتووی دەرەوەی وڵات (دیاسپۆرا) دەکات.

وەک لە ڕاگەیاندراوی  وەزارەتی پەروەردە  هاتووە ، پرۆژەکە لە ساڵی 2022ەوە بە هاوکاریی “کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی” دەستیپێکردووە و تا ناوەڕاستی ئەم ساڵ سێ کۆرسی سەرکەوتووی بە بەشداریی 1000 هاوڵاتی لە وڵاتە جیاجیاکانی جیهانەوە بەڕێوەبد بردووە و بڕوانامەی فەرمیی وەزارەتیان بە بەشداربووان بەخشیوە.

کۆرسی چوارەمی فێرکارییەکە لە ڕێکەوتی 1ی تشرینی یەکەمی 2025 دەستپێدەکات و وانەکان لە لایەن مامۆستایانی کارامەی زمانی کوردییەوە بەهەر سێ شێوەزاری سۆرانی، بادینی و کرمانجی دەوترێنەوە.

هاوکات داوا لە سەرجەم کوردانی دیاسپۆرا دەکات وەک ئەرکێکی پەروەردەیی و نەتەوەیی سوود لەم دەرفەتە وەربگرن و منداڵەکانیان لە هەر ئاست و تەمەنێکدا بن ناویان تۆمار بکەن.

تێبینی: هاووڵاتییان دەتوانن لەڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە فۆڕمی ئەلیکترۆنی پڕ بکەنەوە

ziman – زمان

___

ئێران ترسی لە سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان هەیە

KDC

دادگایی مافی مرۆڤی ئەورپا سەرکۆنەی تورکیا دەکات

KDC

شفا بارزانیی بەشداری مەراسیمی دۆستایەتیی زاخۆ و مۆرهێدی کرد

Harmn