KDC

فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان بەشداری لە کۆنگرەی دەرەوەی وڵاتی پارتی سۆسیالیستی کوردستان دەکات

لەسەر بانگهێشتێکی فەرمی، سەرۆکی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە ئەڵمانیا بەشداری لە کۆنگرەی دەرەوەی وڵاتی پارتی سۆسیالیستی کوردستان کرد و جەختی لە گرنگیی کارکردنی پێکەوەیی و پاراستنی کولتوور و زمانی کوردی لە دیاسپۆرا کردەوە.

ڕۆژی 6/6/2026 لە شاری ڤوپێرتاڵ لە وڵاتی ئەڵمانیا، نادر دۆغاتی سەرۆکی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە ئەڵمانیا، بە شێوەیەکی فەرمی بەشداری لە کارەکانی کۆنگرەی دەرەوەی وڵاتی پارتی سۆسیالیستی کوردستان PSK دا کرد.

لە میانی بەرنامەکانی کۆنگرەکەدا، نادر دۆغاتی لە وتەیەکدا هیوای سەرکەوتنی بۆ کۆنگرەی دەرەوەی وڵاتی پارتەکە خواست. هاوکات ڕۆڵ و تێکۆشانی یەکێتیی کۆمەڵە کوردستانییەکان ناسراو بە کۆمکار KOMKAR ی بەرز نرخاند، بەتایبەتی لە بواری خزمەتکردن بە چاند و کولتوور و زمانی شیرینی کوردی لە تاراوگە و ئەو هەوڵانەی بە جێگەی شانازی وەسف کرد.

ڕەوەندی کوردی لە دەرەوەی وڵات قۆناغێکی گرنگ تێدەپەڕێنێت بۆ زیاتر ناساندنی شوناسی نەتەوەیی و بەهێزکردنی پێگەی کورد لە جیهاندا، لەم چوارچێوەیەشدا و بۆ پتەوکردنی ئەم گیانی هاوکارییە، سەرۆکی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان داوای کرد کە سەرجەم لایەنەکان هەوڵ و خەباتیان یەکبخەن و پێکەوە لە ژێر سێبەری ئاڵای کوردستان و چەتری کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستاندا کار بۆ ئامانجە باڵاکانی نەتەوەکەمان بکەن، ئەم جۆرە بەشداری و لێکنێزیکبوونەوانە وەک هەنگاوێکی نەرم و ستراتیژی دەبینرێن بۆ پێکهێنانی بەرەیەکی یەکگرتووی کوردی لە دیاسپۆرا، کە دەبێتە هۆی زیاتر خزمەتکردنی دۆزی ڕەوای گەلەکەمان.

___

نه‌وت ده‌گاته‌ 100 دۆلار

KDC

هەولێر: تاهیر هەورامی پێشوازی لە دۆستی گەلی کوردستان مەلیکە مەزان دەکات

Harmn

ئوسترالیا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیان کرد

Harmn