KDC

نەمسا: فدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی دامەزرێنرا

بە سەرپەرشتی نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و ئامادەبوونی ناوەندەکانی ڕەوەندی کوردستانی لە نەمسا و چەندین کەسایەتی، فدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەو وڵاتە دامەزرێنرا.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٠ی٧ی٢٠٢٤، بە سەرپەرشتی کۆڤان ئامێدی نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و ئامادەبوونی نوێنەرانی ناوەندەکانی ڤێنا، سالتسبۆرگ و لینز، چەندین چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی دامەزراندنی فدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەو وڵاتە دامەزرا.

دەستەی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پێکدێن لە :-

١- قادر جیهانگیر

٢-مەمۆ خاچۆ

٣- جەمال عومەر

٤-جومعە ئیبراهیم

٥-دکتۆر فەرهاد

٦-مەروان عەلی

٧-عیسا ئۆسکان

دوو ئەندامی یەدەک :-

١- حوسێن حەسۆ

٢- ئیدریس ڕەسول

کۆمیتەی ڕاوێژی:-

١-مەحەمەد زۆرۆ

٢- عەبدولکەریم

٣-ستان ئەل عەلی

کۆمیتەی چاودێر :-

١-دکتۆر موسا  مەلا موسا

٢-بەسام دەروێش

٣-هۆزان ئەل عوسمان

 

لە میانەی دامەزراندنی فدراسیۆنەکەدا چەندین بیرۆکە و بۆچوونی بنیاتنەر تاوتوێکران. هاوکات لە پرۆسەیەکی دیموکراسیدا هەڵبژاردن بۆ ئەندامانی دەستەی کارگێڕی فدراسیۆنی نەمسا بەڕێوەچوو، کە لەو نێوەندەدا قادر  جیهانگیر وەک سەرۆکی فدراسیۆن هەڵبژێردرا. هەروەها بیروڕا و بۆچوونەکان لە نێوان ئەنداماندا ئاڵوگۆڕکرا سەبارەت بە ڕێگاکانی پەرەپێدان و باشترکردنی کارەکانی فدراسیۆن بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگەی کوردستان لە نەمسا.

___

جاشێن رژێمێ جهێ كارێ سه‌دان كاسبكارێن كورد خه‌راب كر

KDC

جۆڤنێل مۆئیز، سەرۆکی ھایتی لە ماڵەکەیدا تیرۆرکرا

KDC

ئەمەریکا پۆشاکی خۆپاراستن لە گازی ژەهراوی بۆ ئۆکرانیا ڕەوانەدەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW