KDC

ئیتڵاعات کوردێکی دانیشتووی گوندێک دەستگیر دەکات

ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان، رایگەیاند، کە هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی دەڤەری مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵێکی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان، بەیانی بەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی ئیتڵاعات بە چەند ئوتۆمبێلێکەوە هێرشیان کردووەتە سەر گوندی ئیندرقاشی سەر بە شاری مەهاباد و کوردێکیان بە ناوی هێمن قەرەداغی کوڕی حسێنـیان دەستگیر کردووە.

ناوەندەکە ئەوەیشی ئاشکرا کردووە، کە هێزەکەی ئیتڵاعات بەبێ فەرمانی دادوەر بەسەر ماڵی ئەو کوردەیان داوە و وێڕای گەڕان و پشکنین و بێ رێزی، هێمن قەرەداغییاین لەگەڵ خۆیان بۆ شوێنێکی نادیار بردووە.

جێگەی باسە هەتا ئیستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری گرتنی ئەو هاووڵاتییە کوردە نییە و نەشدراوەتە کەسوکاری

___

کۆنفیدراڵیەتی وزەی هەرێم بۆ رۆژئاواو جیوگرافیای سوونە

KDC

بایدن داوا لە هاوڵاتیانی دەکات ،بەزووترین کات ئۆکرانیا بەجێبهێڵن

nusar1

گووگل دیالێکتی بەشی کرمانجی خواروو(سۆرانی)بۆ بەشی وەڕگێران خستە بواری کارکردن

nusar1