KDC

نەرویج: شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری ڕێوڕەسمی یادی 44ساڵەی کۆچی دوایی بارزانی نەمر دەکەن

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەرویج لەسەر بانگهێشتی فەرمیی لیژنەی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە نەرویج، بەشدارییان لە رێوڕەسمی یادی ٤٤ ساڵەی کۆچی دوایی بارزنای نەمر کرد و، پەیامی ناوەندەکەش خوێندرایەوە.

ڕۆژی یەکشەممە، ڕێککەوتی ٥/٣/٢٠٢٣، لەسەر بانگهێشتی فەرمی لیژنەی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە نەرویج، شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی کۆچی دوایی مەلا مستەفا بارزانی نەمریان کرد.

لە ڕێوڕەسمەکەدا نوێنەرانی حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردی هەر چوارپارچەی کوردستان و، لایەنە سیاسییەکانی نەرویج تێیدا بەشدار بوون، هاوکات پەیامی ناوەندی ڕەوندی کوردستانی لەلایەن مەسعود ناسری جێگری بەرپرسی ناوەندی ڕەوندی کوردستانی-نەرویج خوێندرایەوە.

جێی باسە، شاندی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەرویج، پێکهاتبوون لە مەسعود ناسری، رودی ئیلگن و ئازاد ئەحمەد، لە میانەی ئەو رێوڕەسمەشدا چاویان بە نوێنەرانی حزب و کەسایەتیەی سیاسی، کۆمەڵایەتی و رۆشنبیرەکانی هەرچوارپارچەی کوردستان کەوت.

___

تێڕوانینێك بۆ کارە هونەرییەکانی نوسەرو دەرهێنەری کورد کەی بەهار

Harmn

ناوەندی فینلەندا بەشداری ڕێپێوانێکیان کرد

Harmn

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە وێبینارێک بە ناونیشانی پڕۆسەی تەعریبی نوێی کوردستان ساز دەدا

KDC