KDC

سەرۆکی حکومەت و باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق، کۆبوونەوە

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیكرد لە مارتن هوس، باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی لەعێراق سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە.

سەرۆکی حکومەت سوپاسی باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپای کرد بۆ هەوڵەکانی برەودان بە پەیوەندییەکانی یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان. لەبەرامبەردا مارتن هوس سوپاس و پێزانینی خۆی ڕاگەیاند بۆ کارئاسانی و هەماهەنگیی دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزخانەی یەکێتی ئەوروپا و جەختی كردەوە لە بەردەوامبوونی پشتگیریی یەکێتی ئەوروپا بۆ هەرێمی کوردستان.

سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، دەڵێت: بارودۆخی گشتیی عێراق و ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.

___

ئیسپانیا دۆخی سەدان هەزار کۆچبەری نایاسایی بە یاسایی دەکات

Karzan

سویسرا: ئەندامانی دەستەی کارگێری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی کۆبوونەوە

Harmn

سوپای تورکیا خێزانێکی کورد کۆمەڵکوژ دەکەن

KDC