KDC

هاووڵاتییەکی کورد سزای 7 ساڵ زیندانی بەسەردا دەسەپێندرێت

هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان کە مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ دەستگیرکرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزادرا.

بەگوێرەی هەواڵێ رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سۆران شەریفی خەڵکی بۆکان، لەلایەن لقی 101ی دادگای تاوانەکانی ئەو شارەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر پەیمان رۆستەمی سزای 7 ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپێندراوە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سۆران شەریفی بە تۆمەتی ئەندامیەتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، سزای 5 ساڵ بەندکران و، بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی ئێران، سزای 2 ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپێندراوە.

سۆران شەریفی رۆژی دووشەممە رێککەوتی 24ی مەی 2021، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری بۆکان دەستگیرکراوە.

سۆران شەریفی لەو ماوەی کە دەستگیرکراوە، مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و، هەروەها مافی بوونی پارێزەریشی نەبووە.

___

بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردی لە بارەگای بارزانی و شاندی یاوەری سەردانی وەزارەتی پەروەردەیان کرد

KDC

ناوەندی بەریتانیا لە بەردەم باڵیۆزخانەی ئێراق لە لەندەن خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

Harmn

بەوێنە ..ڕەوەندی کوردستانی بەشداری کۆنگرەی نەتەوەو دەوڵەتەکان CNSدەکەن

Harmn