KDC

چەند هاووڵاتییەکی دیکەی رۆژهەڵات دەستگیر دەکرێن

لە درێژەی شەپۆلی دەستگیركردنی سەرەڕۆییانەی ئەمدواییانە رژێمی ئێران، سێ هاووڵاتی دیكەی خەڵكیمەهاباد دەستگیر كران.

بە پێی راپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ رۆژهەڵاتیكوردستان، شەوی شەممە لەسەر یەک شەممە، سێهاووڵاتی دیكەی خەڵکی مەهاباد بە دەست هێزەکانیئیتڵاعاتی ئەو شارە دەستگیر كراون.

وەک ناوەندەکە ئاشکرای کردووە، ئەو سێ هاووڵاتییەبریتین لە سامان دوورباش، ئاكۆ دوورباش کە ئامۆزای یەکدین و كاوە سولەیمان پوور خەڵكی گوندیخوڕخوڕەی سەر بە شاری مەهابادن.

جێی باسە کە تا ئێستا هۆکاری دەسگیکردنی ئەو هاووڵاتییە کوردانە بۆ کەسوکارییان روون نەکراوەتەوە.

___

نزیکەی 11 ھەزار خێزان چاوەڕێی یەکگرتنەوە و بەیەکگەیشتن بە خێزانەکانیان دەکەن لە ئەڵمانیا

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد و کۆمکار ئاهەنگی جەژنی پیرۆزی نەورۆزی سەری ساڵی نوێ لە شاری کوڵن ساز دەکەن
 

KDC

سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی دەستنیشان کرد 

KDC