KDC

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پیرۆزبایی لە کۆمەڵەی کوردی ڕۆژهەڵات بۆ بە ئەندام بونیان لە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی دەکات

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کورستانی، بەبۆنەی ئەوەی کۆمەڵەی کوردی رۆژهەڵات لە وڵاتی دانیمارک، کە بە فەرمی ئەندامێتی خۆیان لە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی راگەیاند، پیرۆزباییان ئاڕاستە دەکەن و دەڵێن، کە پێکەوە و لە ژێر چەترێکی نەتەوەییدا کار و چالاکییەکانیان زیاتر و کاریگەر تر دەبن.

دەقی پەیامەکە:

بە هاتنە ریزی کۆمەڵەی کوردی رۆژهەڵات بۆ ناو ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە دانیمارک و بە فەرمی بوونیان بە ئەندامی ناوەندەکە، زۆر خۆشحاڵ بووین، ئەو هەڵوێستەی کۆمەڵەی کوردی رۆژهەڵاتیش بە هەڵوێست و خەمخۆرییەکی نەتەوەیی بەرز دەنرخێنین، کە پێکەوە و لە ژێر چەترێکی نەتەوەییدا دەتوانین کار و چالاکییە نەتەوەییەکانمان زیاتر و کاریگەرتر بن، هیوای سەرفرازی و کاری پێکەوەیی لە پێناو مافە نەتەوەییەکانی کورد و کوردستان.

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

17ی5ی2022

___

تورکیا:ئۆکرانیا و ڕوسیا لەسەر پرسە گرنگەکان نزیکن لە ڕێککەوتن

Harmn

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەریتانیا لە بەردەم سەفارەتی ئێران خۆپیشاندان دەکەن 

KDC

شاندێکی پەرلەمانی کەنەدا بە یاوەری ناوەندی ئەلبەرتا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن

Harmn