KDC

فدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە بەلجیکا دامەزرا

 

بە ئامادەبوونی هەر یەکە لە سەرۆکی کۆنفدراسیۆن، بەرپرسی نووسینگەی سەرپەرشتیاری ڕەوەندی کوردستانی، بەرپرسی رێکخستنی کۆنفدراسیۆن، فدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی بەلجیکا دەمەزرێنرا.

‎ ڕێکەوتی ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ بە سەرپەرشتی ئیسماعیل کامل سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و قارەمان عوسمان بەرپرسی نوسینگەی شفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی و کۆڤان ئامێدی سکرتێر و بەرپرسی رێکخستی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، هاوکات بە ئامادەبونی چەند ناوەند و ڕێکخراو و کۆمەڵەی کوردستانی، فدراسیۆنی ڕەوەندی كوردستانی لە بەلجیکا دامەزرا.

سەرەتا سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستان باسی لە کارنامەی کۆبونەوەکە کرد و دواتر تیشکی خستەسەر ئامانجەکانی دروستکردنی فدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە بەلجیکا و بەرنامە و کار و بەرپرسیارێتی فدراسیۆنەکە.

پاشان لە پڕۆسەیەکی دیموکراسیدا هەڵبژاردن بۆ دەستەی کارگێڕی فدراسیۆنی بەلجیکا بەڕێوەچوو و لە ئەنجامدا جهانگیر عالی دۆڵەمەری وەکوو سەرۆکی فدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی و حەمید ال سێنۆ وەکوو جێگری سەرۆکی فدراسیۆن، هەروەها خاتوو جیهان سێدۆ جێگر و بەرپرسی دارایی هەڵبژیردران، هەر یەک لە سیروان وەلید و باریش باکوری وەکوو ئەندامانی کۆمیتەی بەڕێوەبەری بەرپرسی کۆمیتەی چاودێر و دلۆڤان بیتکاری و ئەندامانی زەردەشت پاڵانی و دلاوەر مەنتک، هەروەها بەرپرسی کۆمیتەی راوێژ بۆخۆس نیشان، هەر یەک لە ئیشۆ ئەرمەنی بەرپرسی کۆمیتەی وەرزش و لاوان فرشاد گردکانە کرمانشانی وەکوو ئەندامی کۆمیتەی راوێژ دەستنێشان کران

دواتر بەشدار بووانی کۆبوونەوەکە بیرۆکە و پێشنیارەکانی خۆیان بۆ سەرکەوتنی کارەکانی فیدراسیۆن خستەڕوو . کۆبونەوەکە کوتایی هات بە پیرۆزبایی کردن لە سەرۆک و جێگر و تەواوی دەستەی فدراسیۆن.

___

فیدراسیۆنی لاوان پانێڵێکیان لە زانکۆی سەلاحەدین ساز دا

nusar1

ئەو تەمەنەی زیاتر توشی ئۆمیکرۆن دەبن ئاشکرا کرا

nusar1

بەبۆنەی ساڵوەگەڕی راپەڕینە مەزنەکەی کوردستانی باشوور ناوەندی ڕەوەندی کورد لە نەرویج چالاکییەکیان ئەنجامدا 

KDC