KDC

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پەیامێک ئاراستەی گەلی ئەڵمانیا و بانگەوازێک ئاراستەی ڕەوەندی کوردستانی دەکات

لە پەیامەکەیدا، کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر بازاڕێکی کریسمس لە ئەڵمانیا دەکات.
کۆنفیدراسیۆن ھاوکات داوای بەردەوامی کارکردن لەسەر پێشخستنی پێکەوەژیان لە کوردستانییانی تاراوگە دەکات.
دەقی پەیامەکە:
بە ھۆی ئەو ھێرشە نامرۆڤانەییەی کرایە سەر بازاڕی کریسمس لە شاری ماگدیبۆرگ، ئێمە وەک کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی ئەو کارە دژ بە گەلی ئەڵمانیا ،  سەرکۆنە دەکەین.
ئێمە وەک کۆنفیدراسیۆن ھەردەم کار لەسەر پێکەوەژیانی گەلان دەکەین و خۆمان بە خاوەن ناسنامەی ئەو وڵاتانە دادەنێین کە لە ڕۆژگارە سەختەکاندا دەرگای وڵاتیان بەڕووماندا کردەوە.
ھەربۆیە داوا لە سەرجەم فیدراسیۆن و ڕێکخراو و کەسایەتییەکان دەکەین بەشێکبن لە شوناسی پێکەوەژیان و بە تووندی دژی ئەو جۆرە کارانە بوەستنەوە کە دەبنە ھۆکاری گێژا و نائارامیی وڵاتی خانەخوێیان.

ئیسماعیل کامل
سەرۆکی كۆنفیدراسیۆنی ڕه‌وه‌ندی كوردستانی

٢٠٢٤/١٢/٢١

___

ڕۆژی بیرەوەری لە ئەمەریکا

Harmn

ئێران ٧٩١ منداڵ لەدایکبوون کەدایکیان لەتەمەنی ١٠بۆ ١٤ ساڵاندان

KDC

ناوەندی ئۆتاوا لەسەر ڕاسپاردەی کۆنفدراسیۆن ستراتیژ و پلانی بەڕێوەبردنی کاریان دادەڕێژن

Harmn