KDC

ڕوسیا لەسەر دانوستانەکان متمانەی بە ئۆکرانیا نەماوە

ئەمڕۆ چوار شەممە، ڕوسیا رایگەیاند، چیتر متمانە بە دانوستانکارانی ئۆکرانی ناکەن، ئەوەش لە دوای چەندجارێ هەردوو وڵات کۆبوونەتەوە گفتوگۆیان بۆ راگرتنی شەڕ کردووە.

ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا، رایگەیاند، کە مۆسکۆ متمانەی بە بەرپرسانی ئۆکرانی نەماوە، چونکە ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا شوێنکەوتەی و فەرمانەکانی ئەمەریکا و ناتۆیە و سەبەخۆ نییە، واشنتۆن و ناتۆ لە ئۆکرانیا کار دەکەن، نەک زیلینسکی.

ئەو هەروەها ڕوونیکردەوە، کە وڵاتەکەی ڕازی بووە دانوستانەکان دەستپێبکاتەوە بۆ چارەسەرێک، ئەمەش دوای داوایەکی کیێڤ، بەڵام دواتر ئۆکرانیا دەستیان بە خۆلادان لە دانوستان کرد، وتیشی: “ڕژێم لە کیێڤ سەربەخۆ نییە، سانسۆڕ دەکرێت”.

___

دادگا ساکاڵاکەی ئەردۆغانی دژ بە کلیچدارئۆغلو رەتکردەوە..دەرکەوت کەسوکاری باج نادەن

KDC

کۆمەڵەی کوردی موردایك و ئاهەنگی نەورۆز لە هۆڵەندا

KDC

ئەمشەو سەیری یارییە مێژووییەکەی ئامەد سپۆر بکەن

Karzan