KDC

پەیامی کۆنفیدراسیۆن بە بۆنەی 79یەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستانەوە


کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان بەیاننامەیەکیان بڵاو کردووەتەوە، کە تێیدا ئاماژە بە یەکڕیزی کورد لەو سەردەمە دەکەن، کە کوردانی باشووریش بە ڕێبەریەتیی بارزانیی نەمر بەشدارییان لەو کۆمارەدا کردووە، بۆیە داوا لە سەرجەم کوردان دەکەن یەکڕیز و تەبا بن. دەقی بەیاننامەکە:

 

پەیامی کۆنفیدراسیۆن بە بۆنەی ٧٩یەمەن ساڵیادیدامەزراندنی کۆماری کوردستانەوە

لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆ و بەر لە ٧٩ ساڵ، لە ڕۆژهەڵاتیکوردستان لاپەڕەیەکی درەوشاوی مێژووی کورد تۆمارکرا و بە هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان، کۆماریکوردستان بە ڕابەرایەتیی پێشەوا قازی محەممەدڕاگەیەندرا.

ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستان لە ئەنجامی خۆڕاگری وکۆڵنەدان و خەباتی نەپساوەی گەلی کورد بوو لەکوردستان بە گشتی و لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی. بەشداریی پێشمەرگەکانی باشووریکوردستان بە ڕابەرایەتیی بارزانیی باوک، نیشانەیبەهاناوەهاتنی کوردانی دیکەی پارچەکانی کوردستانو یەکڕیزی و تەبایی و یەکگرتووییی کورد بوو لەوسەردەمەدا.

بەم بۆنەیەوە کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی،پیرۆزبایی لە کوردانی دیاسپۆرا و لە کوردانی تەواویکوردستان دەکات و هیواخوازە هەموو کورد چاو لەویەکڕیزییەی سەردەمی کۆماری کوردستان بکەن، کەئەمڕۆکە لە هەموو ڕۆژێکی تر پێویستمان پێیەتی.

شکۆدار بێت ڕۆژی دووی ڕێبەندان، ساڵیادیدامەزراندنی کۆماری کوردستان

د.ئیسماعیل کامل

سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

٢٢/١/٢٠٢٥

___

ئەڵمانیا:- بەرزبونەوەی ڕێژەی زۆر پەنابەر کە لە ڕێی بیلاروسیاوە هاتوون

KDC

سەندیکای پۆلیسی یەکگرتووی ئەڵمانیا لە بارەی کۆچبەرانی سەر سنووری پۆڵۆنیا داوایەکی
بەپەلە لە حکوومەتی وڵاتەکەی دەکات

KDC

بە هۆی دەستبەسەرکردنی بارمتەکەی سزادراوێکی کورد مان لە خواردن دەگرێت

KDC
KDC

FREE
VIEW