KDC

ناوەندی سوید سەردانی باڵیۆزخانەی عێراقیان کرد

بە سەرپەرشتیی بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-سوید و بە یاوەری سەرۆکی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان و ئەندامانی دەستەی کارگێڕیی ناوەندی سوید سەردانی باڵیۆزخانەی عێراقیان لەو وڵاتە کرد.

ڕۆژی سێشەممە، بە سەرپەرشتیی سەلام کوردە بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-سوید، شاندێک، کە پێکهاتبوون لە بارزان کۆچکایا سەرۆکی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان، شارا حەمەی حاجی مەحموود، سەلام جەزیری ئەندامی کۆمیتەی کارگێڕیی، سەردانی باڵیۆزخانەی عێراقیان لە شاری ستۆکهۆڵم کرد و لە لایەن دکتۆر محەمەد عەدنان مەحموود هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەکەوە پێشوازییەکی گەرم کران.

لە دیدارێکدا شاندی ڕەوەندی کوردستانی باسیان لە کار و چالاکییەکانی ناوەند و فیدراسیۆن کرد، هەروەها بانگهێشتی دکتۆر محەمەد کرا بۆ بیرهێنانەوەی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە، کە وا بڕیارە ئەم ساڵ لە هۆڵی پەرلەمان ساز بکرێت، هەروەها بۆ جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی ٢٧٢٥، کە لە ٥ی٤ی٢٠٢٥ لە شاری ستۆکهۆڵم بەڕێوەدەچێت بانگهێشت کرا.

لە کۆتاییدا هەر دوو لا بە خۆشحاڵییەوە بڕیاریان دا، کە دیدار و کاری هاوبەشیان لە بۆنە و یادەکاندا هەبێت.

جێی باسە، شۆڕش قادر نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە سازکردنی ئەم دیدارەدا هاوکار بووە.

___

دەستەی بەڕێوەبەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و دەستەی کارگێری ناوەندی سویسرا کۆبوونەوە

nusar1

ئیتالیا کۆتایی بە کەرەنتینەی کەشتی تایبەت بە کۆچبەران دێنێت

nusar1

بەیاننامەی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەبارەت بە گردبوونەوەی جەماوەریی شاری بۆن بۆ پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کوردستان

nusar1