KDC

تاڵیبان لێبوردنی گشتی دەردەکات

بزووتنەوەی تاڵیبان، لێبوردنی گشتی دەرکرد و داوا لە فەرمانبەران و بەرپرسانی حکوومەت دەکا بگەڕێنەوە سەر كارەكانیان.

بزووتنەوەی تاڵیبان لە ڕاگەیەنراوێکدا لێبوردنی گشتی بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی دەوڵەت راگەیاند و دەڵێ، لە هەمووان خۆشبووین، کەواتە بە متمانەوە بگەڕێنەوە سەر کارەکانتان.

سوهەیل شاهین گوتەبێژی تاڵیبان رایگەیاندبوو، کە سەروماڵی خەڵكی ئەفغانستان دەپارێزن و چاوەڕوانی گواستنەوەی دەستەڵاتن بە شێوەی ئاشتی.

دوینێش دیمیتری گێرنۆڤ، باڵیۆزی رووسیا لە کابول، دووپاتی کردەوە کە تاڵیبان بەڵێنیداوە کارمەندە ئەمنی و سەربازییەکانی ئەفغانی لێ خۆشبوونیان بۆ دەربکەن و  هیچ داوایەک ئەنجام نەدەن.

تا ئێساش بەشێکی زۆری خەڵکی ئەفغانی لە هەوڵی دەرباز بوونیاندان لە وڵاتەکە و، کار بۆ ئەوە دەکەن بچنە دەرەوەی ئەو وڵاتە، ئەویش بە هۆی ترسیان لە دەستەڵاتی تاڵیبان.

___

شفا بارزانی سەردانی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد

Xelan

پەیامی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە بیرەوەری تاوانی کیمیابارانکردنی ناوچەکانی بالیسان و شێخ وەسانان

Harmn

نوێنەری کۆنفیدراسیۆن لەگەڵ باڵیۆزی ڤەنزوێلا کۆبووەوە

Harmn