KDC

کەنەدا: ناوەندی ڤانکۆڤەر چالاکییەکی ساز کرد

 

ناوەندی رەوەندی کوردستانی لە ڤانکۆڤەری وڵاتی کەنەدا، بۆ بەرز و پیرۆزڕاگرتنی یادی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن، گردبوونەوەیەکیان بۆ ژنانی چالاک و دیاری شارەکە ڕێکخست.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 9ی3ی2025، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ڤانکۆڤەری وڵاتی کەنەدا، چالاکییەکی هەمەڕەنگیان بۆ کوردانی دانیشتووی شارەکە سازکرد، کە تێیدا پەیامی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، لە لایەن  شیرین جیهانی ئەندامی دەستەی ناوەندەکە و ئەندامی یەدەکی کۆنفیدراسیۆن خوێنرایەوە، دوواتر چەند خانمێکی چالاک و خاوەنکار و کەسایەتیی دیار پەیامی خۆیان گەیاند.

هاوکات ئێوارە خوانێکی ڕازاوەی کوردەواریی بۆ بەشداربووان ئامادەکرا و لە کۆتاییشدا هەر دوو خانمی هونەرمەندی ڤانکۆڤەر سابات و ساوێن، گردبوونەوەکەیان بە ئاهەنگ و گۆرانی و مۆسیقا تێکەڵی ناخی دوورە وڵاتانی بەشداربوو کرد و هەڵپەڕکێی کوردەواری بە جل و بەرگی ڕەنگاوڕەنگی کوردی تا درەنگانی شەو بەردەوام بوو و بەشداربووانی دڵخۆش کرد.

 

___

بەرپرسی ناوەندی برۆکسل کۆبونەوە و دیدارێک سازدەکات

Harmn

ناوەندی رەوەند لەگەل هاوكاری كوردستانی لە سوید كۆبووە

KDC

سویسرا: ئەندامانی دەستەی کارگێری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی کۆبوونەوە

Harmn