KDC

کەنەدا: ناوەندی ڤانکۆڤەر چالاکییەکی ساز کرد

 

ناوەندی رەوەندی کوردستانی لە ڤانکۆڤەری وڵاتی کەنەدا، بۆ بەرز و پیرۆزڕاگرتنی یادی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن، گردبوونەوەیەکیان بۆ ژنانی چالاک و دیاری شارەکە ڕێکخست.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 9ی3ی2025، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ڤانکۆڤەری وڵاتی کەنەدا، چالاکییەکی هەمەڕەنگیان بۆ کوردانی دانیشتووی شارەکە سازکرد، کە تێیدا پەیامی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، لە لایەن  شیرین جیهانی ئەندامی دەستەی ناوەندەکە و ئەندامی یەدەکی کۆنفیدراسیۆن خوێنرایەوە، دوواتر چەند خانمێکی چالاک و خاوەنکار و کەسایەتیی دیار پەیامی خۆیان گەیاند.

هاوکات ئێوارە خوانێکی ڕازاوەی کوردەواریی بۆ بەشداربووان ئامادەکرا و لە کۆتاییشدا هەر دوو خانمی هونەرمەندی ڤانکۆڤەر سابات و ساوێن، گردبوونەوەکەیان بە ئاهەنگ و گۆرانی و مۆسیقا تێکەڵی ناخی دوورە وڵاتانی بەشداربوو کرد و هەڵپەڕکێی کوردەواری بە جل و بەرگی ڕەنگاوڕەنگی کوردی تا درەنگانی شەو بەردەوام بوو و بەشداربووانی دڵخۆش کرد.

 

___

ئێران دوو برای کورد لە سێدارە دەدا

KDC

ئاماری زیانەکانی ژێرخانی سەربازی ئۆکرانیا

Harmn

ڕێکخراوێکی سەربە کۆنفیدراسیۆن بەشداری کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتییان کرد

Harmn