KDC

فیدراسیۆنی فەرەنسا بە هاوکاری سەرۆکی شارەوانی چالاکییەکیان بۆ یادی کارەساتی هەڵەبجە ئەنجامدا

 

بە سەرپەشتیی جێگری سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، فیدراسیۆنی فەرەنسا بە هاوکاریی شارەوانیی مۆنتاوبان چالاکییەکیان بۆ یادی ٣٧ەمین ساڵەی هەڵەبجەی شەهید ئەنجامدا.
ڕۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٦ی٣ی٢٠٢٤، بە سەرپەرشتیی شوکری بەرواریی جێگری سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی و عەبدولجەبار شاهین سەرۆکی فیدراسیۆن و بە هاوکاری و ئامادەبوونی سەرۆکی شارەوانیی مۆنتاوبان و ئەندامی پەرلەمانی شاری مۆنتاوبان و نوێنەری پارێزگاری شارەکە، چالاکییەکیان بۆ یادی کارەساتی هەڵەبجەی شەهید سازدا، لە تێیدا نوێنەرانی لایەنە کوردستانییەکان و چیا ئەمین سەرۆکی کۆمەڵەی دادپەروەریی قوربانییانی جینۆساید و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی، ئامادەی بوون، کە بریتیی بوو لە چاندنی چەند درەختێکی زەیتوون، کە هێمای ئاشتییە therhood لە نێوان گەلاندا ناسراوە.
لە یادکردنەوەی کارەسات و خۆشییەکانی کورد لەم مانگەدا، وەک چۆن کورد لە چوار پارچەی کوردستاندا کەوتۆتە بەر شەڕێکی سیستماتیکی قڕکردن لە لایەن ئەو دەسەڵاتانەی، کە کوردستانیان داگیر کردووە، بەڵام کوردستانییان لە دیاسپۆرا هاودەنگن و بە یەکەوە باشداری ئەو یادانە دەکەن و تێیدا هاوخەمی و پەیامی خۆیان بە هاوکاریی ناوەندە بڕیاربەدەستەکانی وڵاتانی خانەخوێ دەگەیەنن و هیمای یەکگرتووییی کوردستانییان لە دەرەوە پیشان دەدەن.

___

کۆبوونەوەی کۆمیتەی گشتی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی ئەنجامدرا

KDC

بۆکارئاسانی ڕەوەندی کورد، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی چەند شارێکی سوید دەکەن

nusar1

بزوتنەوەی تاڵیبان :واشنتۆن ڕێکەوتنەکەی دەوحەی پێشێلکردوە

KDC