KDC

کۆبانێ، هەزار و ٤٦٤ کەس بەئاوی پیس ژەهراوییبوون

دوابەدوای کەمکردنەوەی ئاوی فورات لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە، لە کانتۆنی کۆبانێ، بەهۆی پێسبوونی ئاوەکەوە، هەزار و ٤٦٤ کەس، ژەهراوییبوون.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ٢٧ی مانگی ١ی ئەمساڵەوە ڕێژەی بەردانەوەی ئاوی فوراتی بۆناو سوریا کەمکردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی پیسبوونی ئاوەکە و بەکارهێنانیشی خەڵک ژەهراوی دەکات.

دوێنێ، دەستەی تەندروستیی هەرێمی فورات ڕایگەیاند: تا ئێستا بەهۆی پیسبوونی ئاوی فوراتەوە هەزار و ٤٦٤ کەس ژەهراویبوون.

دەستەی تەندروستی ڕاشیگەیاند: لەم ژمارەیە، تەنیا لە مانگی ڕابردوودا، هەزار و ٣٧٧ کەس بەهۆی پیسبوونی ئاوەوە، ژەهراویبوون، زیادبوونی ئەم ڕێژەیەش نیشانەی ڕوودانی کارەساتێکە.

___

کۆمیسیۆن: سەدان تانە پێداچوونەوەیان بۆ کراوە

KDC

شێرکۆ جیهانی لە کتێبێکی نوێدا ڕەخنە لە سیستمی پەروەردەیی باو دەگرێت

Karzan

تاڵیبان خۆپیشاندان قەدەغە دەکات

KDC