KDC

هێرشی پێچەوانەی ئۆکرانیا بۆ دەرکردنی هێزەکانی ڕووسیا دەستپێدەکات

لە درێژەی ئۆپەراسیۆنی سوپای ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لە 24مانگی ڕابردوو، بەرپرسێکی پنتاگۆن ئاشکرای کرد، کە بەرگرییە بە تواناکانی ئۆکرانیا، وای لە سوپای ڕووسیا کردووە، کە پاشکەشە بە هێزەکانی بکات و، لە هێرشبەردنەوە سەنگەری بەرگری لە دووری 55 کیلۆمەتر لە شاری کیێڤی پایتەخت ئامادە بکات.

ئەو بەرپرسەی پنتاگۆن، ڕوونیکردەوە، کە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو، هیچ جۆرە هێرشێکی ڕووسیا بەرە کیێڤی پایتەخت نەبووە، بگرە هێزە بەرگرییکارەکانی ئۆکرانیا هێزەکانی ڕووسیان ناچاری پاشەکشە بە دووری 30کیلۆمەتر لە پایتەخت کردووە.

پەیامنێری فرەنس 24 لە زاری فەرماندەیەکی سەربازی ئۆکرانیا، بڵاویکردەوە، کە هێزەکانی ئۆکرانیا بەرگرییەکی بێوێنەیان ئەنجام داوە، لەگەڵ ئەوەی چەند شارێکیان بە تەواوی گەمارۆ دراوە، بەڵام گەلی ئۆکرانی شانازی بە سوپای وڵاتەکەیان دەکەن، کە ڕێڕەوی هێزەکانیان گۆرییەوە، کاتی ئەوە هاتووە لە بەگرییەوە بۆ هێرشی پێچەوانە دەست پێ بکرێت بۆ دەرکردنی سوپای ڕووسیا.

ئەو فەرماندەی سەربازییەی ئۆکرانیا، پشتڕاستی کردەوە، کە هێزەکانیان دەستیان کردووە بە گواستنەوەی قۆناخی هێرش بردن بۆ ئەوەی هێزەکانی ڕووسیا لە ئۆکرانیا دەرکرێن.

سۆران حەسەن

___

هۆڵەندا: ڕۆژی ئاڵای کوردستان بەرزڕاگیرا

Harmn

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە ،پرسەو سەرەخۆشی لە خانەوادەی دکتۆر مارف دەکات

Harmn

پاپای فاتیکان ڕێزلێنانی بە خانمە هونەرمەندێکی کورد بەخشی

Harmn