KDC

زیلینسکی :هیچ خراپەکار و گروپێک ئۆکرانیا لەناو نابات

لە کاتی جەژنی خۆردا زیلینسکی: خراپە ئۆکراینا لەناو نابات

ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا، ئەمڕۆ یەکشەممە لە پەیامێکیدا بۆ مەسیحیەکانی ئۆرتۆدۆکس، بەڵێنی دا کە خراپە وڵات لەناو نابات و، داوای گەڕانەوەی بەختەوەری بۆ منداڵان و دایکە دڵشکاوەکان کرد.

لەناو کەنیسەی بەناوبانگی سەینت سۆفیای کیێڤ، کە دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی 1000 ساڵ، زیلینسکی گوتی، کە ئۆکرانیا زاڵ دەبێت بەسەر تاریکی شەڕەکەدا، ئەو بە جلێکی خاکی ڕەنگ کە لە کاتی داگیرکردنی ڕوسیاوە دەیپۆشێ، وتی: “ئێمە هێشتا باوەڕمان وایە کە ئۆکرانیا جارێکی دیکە دەیباتەوە و، هەموومان باوەڕمان بەوە هەیە، کە هیچ خراپە و گرووپێک لەناومان نابات”.

ئەمڕۆ یەکشەممە، وڵاتەکە گەواهی ئاهەنگێکی پاکی رۆژهەڵات بوو، کە ڕێک دوو مانگ دوای دەستپێکردنی هێرشی ڕووسیا، کە ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆکی ڕووسیا بە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی تایبەت وێنای دەکات.

سیرهی گایدای، پارێزگاری هەرێمی لوگانسک ڕایگەیاند، کە حەوت کەنیسەی ئەوێ بەهۆی شەڕەوە خاپورکراون، لەکاتێکدا زۆربەی کات کەنیسەکان شەوانە و بەیانیان پڕکرابوون لە خەڵکانی رۆژهەڵاتی، ئەمساڵ دەستەڵاتداران داوایان لە کڵێساکان کرد کە بەهۆی ترس لە ئامانجی موشەکەکان، ئامادەبوون کەم بکەنەوە.

زیلینسکی لە نوێژەکانی ئەمڕۆ یەکشەممەدا وتی: “ماریۆپۆل و پاڵەوانە بەرگریکارەکان لەبیر مەکەن، دەتوانن دیوارەکان لەناوببەن، بەڵام هیچ ڕێگەیەک نییە تۆ ئەو بناغەیە بشکێنیت، کە ڕۆحی شەڕڤانانی ئێمەی لەسەر بنیاتنراوە.

___

تاهیر هەورامی پێشوازی لە بەرپرسی نووسینگەی روسیای کوردستان24 کرد

KDC

لە 25/09/2017,گەلی کوردستان بڕیاردا

Harmn

ناوەندی نەرویج لەگەڵ نەتەوەی سامییەکان کۆبوونەوە

Harmn