🔴 نمرەی قوتابیان بە تاقیکردنەوەکانی نیشتیمانی پۆلی ٩ ی بنەڕەتی و ١٢ ی ئامادەیشەوە لە ئەپڵیکەیشنی ( ئی- هەڵسەنگاندن) ڕادەگەیەندرێت.
⚫️ مامۆستایان و قوتابیانی قوتابخانەکانی دەرەوەی وڵات ، دەتوانن سوودمەند بن لە هەموو خزمەتگوزارییەکانی ئەپڵیکەیشنی ( ئی – هەڵسەنگاندن ) پاش خۆتۆمارکردنیان لەڕێگەی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی.
🔵 لە ئێستادا نوێترین ڤێرژنی ئەپڵیکەیشنی ( ئی – هەڵسەنگاندن) بەردەستە ، کە چەندین بابەتی نوێی تێدا دانراوە ، جیا لەوەی بابەتەکانی دیکە وەک خۆیان ماون کە ( نمرەی قوتابی ) و ( هەڵسەنگاندنی قوتابی) و ( ئەرکی ماڵەوە) و ( خشتەی وانەکانی هەفتە) و ( کاتی تاقیکردنەوەکان ) و ( وریاکەرەوەکان) ئەم بابەتانەش زیادکراون لە ڤێرژنی نوێدا:
🔻 ڕاهێنانی ئەلیکترۆنی بۆ مامۆستایان زیادکراوە و دانراوە ، کە چەندین کۆرسی ڕاهێنان بۆ مامۆستایان ئامادەکراوە لە چەندین بواری پەروەردەی و پێداگۆجی بە ڤیدیۆ و نووسین و فایل و کاری گروپکاری. بە پێشکەوتووترین شێوە مامۆستایان دەتوانن سوود لە بابەتەکان وەربگرن .
🔻بەدواداچوونی نوسراوەکان زیادکراوە ، مامۆستایان و فەرمانبەرانی (وەزارەتی پەروەردە)، دەتوانن لە رێگەی نووسینی ژمارەی نوسراوەکەیان و ژمارەی مۆبایلەکەیان گەڕان بکەن بۆ مامەڵەی نوسراوەکانیان لەوەزارەت ، هەر جوڵەیەک و پەراوێزێک و واژۆکردنێک لە مامەڵەکانیان ڕووبدات دەتوانن لەماڵی خۆیانەوە ئاگاداری بن . بەنموونە نوسراوێک کاتێک لای وەزیرەوە پەراوێزدەکرێت بۆ بەڕێوەبەرێکی گشتیی ناو وەزارەت لەوێشەوە بۆ بەرێوەبەرێک یان بەرپرسی هۆبەیەک تا گەڕاندنەوە و واژۆکردنی لەلایەن وەزیر یان بەڕێوەبەری گشتییەوە دەتوانن ئاگاداری بن بە دیجیتاڵی ، ئیدی پێویست ناکات لە زاخۆ یان گەرمیانەوە بێیت بۆ دیوانی وەزارەت و بەدواداچوون بکەیت بۆ مامەڵەکەت.
🔻بۆ مامۆستایان و قوتابیان ، کتێبخانەی ئەلیکترۆنی زیادکراوە و دانراوە کە بە پێشکەوتووترین شێواز دیزاین کراوە ، کە هەر لاپەڕە یان کتێبێک بخوێنیتەوە لای وەزارەت دیار دەبێت کە بەچەند کاتژمێر و خولەک خوێندراوەتەوە ، جیا لەوەی مامۆستا دەتوانێت قوتابیەکان هانبدات بۆ خوێندنەوە . کتێبەکانی ناو کتێبخانەی ئەلیکترۆنی پەروەردەین بە زمانەکانی( کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی) بەردەستن بۆ مامۆستایان و قوتابیان.
🔻بۆ مامۆستایان و قوتابیان (ڕێنمایی خێزان) زیادکراوە و دانراوە ، دایک و باوک دەتوانن سوودمەند بن کە چۆن مامەڵە لەگەڵ منداڵکەیان دەکەن ، فێرکارییە بەراییەکانی ئاکار و ڕەوشت ؛ بەها ڕەفتارییەکان ؛ چۆنیەتی هاوکاری منداڵان لە نووسین و خوێندنەوە ؛ چۆنیەتی گەشەپێدانی زمانی منداڵ ؛ خێزان چی بکات بۆ پشووی هاوینەی منداڵەکانیان ؛ هۆشیاری تەکنەلۆژیا ؛ کەمسەرنجی و فرەجوڵە ADHD ، بیرکۆڵی دێسلێکسیا ؛ مامەڵەی منداڵی ئۆتیزم ؛ سترێس لەکاتی تاقیکردنەوەکان، مامەڵەکردن لەگەڵ هەرزەکار ، چەندین بابەت لەسەر خۆراک و تەندروستی کە لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە ئامادەکراوە، کارامەییەکانی ژیان لە بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەو بڕیاردان و چارەی ناکۆکی .
🔻 بۆمامۆستایان و بەخێوکاری قوتابیان ، ڕیزبەندی قوتابخانەکان زیادکراوە و دانراوە ؛ وەزارەتی پەروەردە ساڵانە هەڵسەنگاندن بۆ هەموو ناوەندەکانی خوێندن دەکات کە بەسەر چوار ئاستدا پۆلێنیان دەکات و ئاستی چوارەم بەرزترین ئاستە کە قوتابخانە بە دەستیدەهێنێت ، ئەنجامەکانی بە نمرە و ئاستەوە لێرە دانراون ، مافی هەموو دایک و باوکێکیە بزانێت کە ئاستی قوتابخانەی منداڵەکەی چۆنە وە هانی دەدات کە هاوکاربێت لەبەرەو پێشبردنی ئاستی قوتابخانەی منداڵەکانی.
🔻 بەشی ڕاپرسی زیادکراوە ، وەزارەت بۆ ئەوەی بیەوێت ڕاپرسی مامۆستایان یان بەخێوکارانی قوتابیان وەربگرێت لەسەر بابەتێکی پەروەردەیی و فێرکاری لەم ئەپڵیکەیشنەوە دەرئەنجامی باشتر و دروستتری دەستدەکەوێت وەک لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا.
🔻بەشی پەیامی وەزارەت لە ئەکاونتی وەزارەتی پەروەردە زیادکراوە ، کاتێک وەزارەت بیەوێت ڕاگەیەندراوێک یان پەیامێک بداتە کارگێری ناوەندەکانی خوێندن یان مامۆستا یان بە خێوکاری قوتابی یان ئەدمینانی سیستمی ئەلیکترۆنی وەزارەت کە ژمارەیان زیاتر لە ١١٠٠٠ یازدە هەزار ( بەکارهينەرە) ئەدمینە ، دەتوانێت لەو ئەپڵیکەیشنەوە بەکەمترین ماوە پەیامەکەی بگەیەنێت و دەچێتە بەشی وریاکەرەوەکان ( نۆتیفیکەیشن) . جیا لەوەی دەتوانێ کاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکان و هەروەها پشووەکان لەناو ئەو ئەپڵیکەیشنەوە ڕابگەیەنێت .