KDC

لە نیویۆرک باڵەخانەیەک گڕی گرت و بەو هۆیەوە ١٩ کەس گیانیان لەدەستدا

ئاگرێک لە باڵەخانەیەک لە برۆنکس لە نیویۆرک کەوتەوە، بەوهۆیەوە لە باڵەخانەکە گیریان خواردووە. سەرۆکی شارەوانی شاری نیویۆرک ئادەمس وتی 19 کەس لە ئاگرەکەدا گیانیان لەدەستداوە ئاگرەکە بەهۆی گەرمکەرەوەیەکی کارەبایی کەوتووەتەوە.

بەهۆی ئاگرەکەوە ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتیش برینداربوون و لەنێو ئەو کەسانەی کە گیانیان لەدەستداوە منداڵیس هەیە.

بەشی ئاگرکوژێنەوەی نیویۆرک گوتی دوای سێ خولەک لە ڕودانی ئاگرەکە پاشان پەیوەندی بە 911 کردووە و زیاتر لە 200 ئاگرکوژێنەوەش بەشدار بوون لە کوژاندنەوەی ئاگرەکەدا.

دانیال نیگرۆ، بەرپرسی بەشی ئاگرکوژێنەوەی نیویۆرک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: زۆربەی بریندارەکان لە شوقەکانی سەرەوەی نهۆمی سێیەمی باڵەخانەی بەرزاییەکە بوون کە ئاگرەکە کەوتەوە.

ئیریک ئادەمز، سەرۆکی شارەوانی شاری نیویۆرک بە پەیامنێرانی گوت: ئەمە یەکێکە لە خراپترین ئاگرەکان کە تا ئێستا لە شاری نیویۆرکی هاوچەرخدا بینیومانە

___

پەرلەمانی بەلجیکا کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکانی بەفەرمی ناساند

KDC

مردنی نادیاری دوو سەرمایەداری ڕوسی و خێزانەکانیان لە ماوەی 24کاژمێردا

Harmn

ئۆرشەلیم پۆست:ئەردۆگان سەرکۆنەی هێرشەکانی سەرئیسرائیل دەکات

Harmn