KDC

کۆڵن: شفا بارزانی بۆ کوردانی بەشداربووی ئاهەنگی نەورۆز: سەرۆک دڵخۆشە پێتان

 

شفا بارزانی، سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی لە دیاسپۆرا، لە ئاهەنگی جەژنی نەورۆزی سەری ساڵی کوردی لە کۆڵنی وڵاتی ئەڵمانیا، سڵاوی گەرمیی سەرۆک بارزانی بە کوردستانییانی دیاسپۆرا گەیاند و وتی: کە سەرۆک پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزتان لێدەکات، هاوکات جەختیشی لەوە کردەوە، کە سەرۆک دڵخۆشە بە کۆبوونەوەتان لە ئاهەنگی نەورۆزدا.
ئەمڕۆ شەممە، ڕێکەوتی 22ـی ئاداری 2025، شفا بارزانی، سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی لە ئاهەنگی جەژنی نەورۆزی سەری ساڵی نوێی کوردی لە کۆڵنی وڵاتی ئەڵمانیا، سڵاوی گەرمیی سەرۆک بارزانی بە کوردستانییانی دیاسپۆرا گەیاند، کە لە هەر چوار پارچەی کوردستان تێیدا کۆببوونەوە.
شفا بارزانی، لە پەیامێکیدا وتی: دەمەوێت سڵاوی گەرمی سەرۆک و پێشمەرگە و پارێزەری کوردستان، سەرۆک بارزانیتان پێڕابگەیەنم، سەرۆک بارزانیی نەورۆزی هەمووان پیرۆز دەکات و زۆر دڵخۆشە بەو گردبوونەوە گەورەی ئێوەی کوردستانییان لە کۆڵنی ئەڵمانیا، دڵخۆشە بە یەکگرتن و برایەتی و خۆشەویستی نێوان کوردستانییان لە هەر چوار پارچەی کوردستان.
شفا بارزانی، وتی: سڵاوێکی گەرمی بەهارەتان لێدەکەم، ئێمە لە دووری نیشتمان کۆبووینەتەوە بۆ ئەوەی جەژنی نەتەوەیی و نیشتمانی نەورۆز بە یەکەوە بکەینەوە، نەورۆز بە تەنیا جەژن نییە، بەڵکوو واتای بەرخودان و خۆڕاگری و واتای سەرهەڵدان و زیندوو بوونەوەیە، واتای هیوا و گەشبینییە، هەموو سەرکەوتن و خۆشی و ناخۆشیی گەلی ئێمە لە بەهاردایە، هەر لەبەر ئەوەیە پەیوەندییەکی بەهێز لە نێوان سروشت و کورد و چارەنووس و نەورۆزدا دروستبووە و هەر دەشمێنێتەوە.
هەروەها ئەوەشی خستە ڕوو، کە لە کاتێکدا ئەوان لە دووری وڵات ئاگری نەورۆز دەکەنەوە، تەنیا جەژنی نەورۆز پیرۆز ناکەن، بەڵکوو پەیوەندییەکان لەنێوان خۆیان و کولتور و مێژوو و نیشتمانیی خۆمان نوێ دەکەنەوە، پەیوەندیی خۆمان لەگەڵ خەباتی نەپساوەی گەلی کوردستان بۆ ئازادی و سەربەخۆییی نوێ دەکەنەوە.
وتیشی: ئێمە هاوبەشی خۆشی و ناخۆشییەکانی گەلی خۆمانین لە هەر چوار پارچەی کوردستان، نەورۆزی ئەم ساڵمان تەنیا نەورۆز نییە، بەڵکوو دەرفەتێکە بۆ پشتیوانی و هاوسۆزی لە کوردستانییانی ڕۆژاوا، دروشمی ئەم ساڵی ئاهەنگی نەورۆز (شان بە شان و دڵ بە دڵ بۆ پشتیوانی لە ڕۆژاوای کوردستان) پەیامێکی ڕوونە بۆ هەر کوردێکی دڵسۆز، کە ئومێدی بەهێزتر بوونی کوردە، دۆزی کورد دۆزێکی هەقە، پێویستە وەک برا پاڵپشتی یەک بین و دۆزی خۆمان بەرەو پێش ببەین.
سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانیی شفا بارزانی، تیشکی خستەسەر ئەوەی، کە ئەمڕۆ لێرە داوای یەکگرتن بۆ ڕۆژاوای کوردستان دەکەن، دەنگی خۆیان دەگەیەنینە وڵاتانی زلهێز بۆ ئەوەی مافی کوردستانییان لە ڕۆژاوای کوردستان لە دەستووری نوێی سووریادا بچەسپێندرێت، هاوکات کورد و کوردستانییان لە دووبارە جینۆسایدکردنەوە بپارێزن، مافی ئێمەیە وەک میللەتێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر خاکی خۆمان، لەبارەی چارەی خۆمان بڕیار بدەین، داوای گرەنتی پاراستنی گەلی خۆمان لە گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەین، داوای چارەسەری دۆزی کورد لە پارچەکانی کوردستان دەکەین، داوا دەکەین مافی کوردستانییان لە دەستووری هەر چوار وڵاتدا بچەسپێندرێن.
لە کۆتاییی وتارەکەیدا، ئەوشی باس کرد، کە سیاسەتی سەد ساڵی ڕابردووی ئەو وڵاتانە لە نکۆڵییکردن لە کورد، نەیانتوانیوە کورد لەناو ببەن، ئەگەر هەزار ساڵی دیکەش بەردەوام بن، ناتوانن میللەتی ئێمە لەناو ببەن، بۆیە چارەسەر تەنیا ئاشتییە و داننانە بە مافی ڕەوای گەلەکەمان.

___

بەرپرسی ناوەندی نەمسا بەشداری لەڕێوڕەسمی ڕێزلێنانی جەنگاوەرە دێرینەکانی فەڕەنسا دەکات

nusar1

سوید پەنابەرێکی ساختەکار دەداتە دادگا

KDC

پەیامی جڤاتی ئاشتی (بان) بە بۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی

nusar1
KDC

FREE
VIEW