KDC

بەرپرسی ناوەندی تۆرنتۆ: فەرماندەی پۆلیس داوای کرد گەنجانی کورد ببنە پۆلیس لە کەنەدا


 
بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-تۆرنتۆ بەشداری نیوەڕۆخوانێکی کرد، کە تێیدا پارێزگاری گەورەترین شاری کەنەدا ، پەرلەمانتار ، فەرماندەی پۆلیس و چەندین کەسایەتی دیکەی کەنەدای تێدا بەشداربووە.
ئەحمەد قەڵادزەیی بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-تۆرنتۆ، لەگەڵ هەریەکە لە دادفۆرد پارێزگاری ئۆنتار ، لۆرنتۆ ئەندامی پەرلەمان ، فەرماندەی پۆلس و پیتەر بێتڵ هێڤی بەرپرسی دارایی شاری ئۆنتاریۆ بەشداری نیوەڕۆخوانێکی کرد، هەر لەوێشدا ئامانجی ناوەندەکەی بۆ ڕوونکردنەوە.


هاوکات فەرماندەی پۆلیسی شارەکە بە بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-تۆرنتۆی ڕاگەیاندووە، کە ئەوان ئامادەن کار ئاسانی بۆ گەنجانی کوردی دانیشتووی ئەو وڵاتە بکەن، کە بڕۆنە ریزەکانی پۆلیس و وەربگیرێن، چونکە پێویستیان بە گەنجانی وڵاتانی جیاواز هەیە بۆ ئەوەی لەو وڵاتەدا ببنە پۆلیس، ئەوەش لە پێناو ئاسانکاری بۆ خەڵکانی خۆیان، کە لە کەنەدا نیشتەجێن.

___

ئوسترالیا: دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی هەڵبژێردران

Harmn

سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتمانی کوردستانی کرد

Harmn

سودی هەنگوین

Harmn