KDC

ڕاگەیەنراوێک لە کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییەوە

ئاگادارتان دەکەینەوە کە لە چوارچێوەی یاداشتی لێکتێگەیشتنی (کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی) و (وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان).
لە پێناو هاوکاری و پاڵپشتی بۆ مامۆستایان و قوتابخانە کوردییەکان، لە خەمخۆریمان بۆ منداڵانی کورد و داهاتووی خوێندنی زمانی کوردی لە تەواوی ئەوروپا و ئەمریکا و کەنەدا، وەزارەتی پەروەردە هەڵدەستێ بە چاپکردنی پەرتوکی مەنهەجی خوێندن بۆ هەموو قوتابخانەکانی خوێندنی کوردی لە دەرەوەی وڵات، بە هەردوو شێوەزاری سۆرانی و کرمانجی، بە هەردوو پیتی ئارامی و لاتینی. وەزارەتی پەروەردە ئەرک و خەرجی چاپ کردن و گواستنەوەی کتێبەکان تا ناو قوتابخانەکانتان لە ئەستۆ دەگرێت.
بۆ ئەم مەبەستە لە ژێر چاودێری (کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی) و بەناوی (فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی زمانی کوردی) داوا لە سەرجەم مامۆستایان و کۆمەڵە و دامودەزگاکانی خوێندن و قوتابخانەکانی خوێندنی زمانی کوردی دەکەین لە هەموو ئەوروپا و ئەمریکا و کەنەدا، بە زووترین کات پەیوەندیمان پێوە بکەن بۆ تۆمارکردنی ناوی قوتابخانەکان تا لە وەرزی هاویندا کتێبەکان بگاتە دەستتان.
ئێمە خۆمان بە بەرپرسیار دەزانین لە یارمەتیدانتان لەم ئەرکە پیرۆز و نیشتمانییەدا، کە پاراستن و پێشخستنی خوێندنی زمانی کوردیە.
(زمانی کوردی ناسنامەی ئێستا و داهاتوومانە)
پەیوەندی بە فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی زمانی کوردی بکەن لە ڕێگەی ئەم ژمارە تەلەفۆنانە:
٩٦٤٧٥٠٤٦٤٦٠٩٠+
٤٦٧٢٣٢٦٢٤٠٤+
فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی زمانی کوردی
١٥ ی نەورۆزی ٢٧٢٥ کوردی

___

پەرلەمانتارێكی ئەڵمانی سەردانی ئۆفیسی ناوەندی رەوەند دەكات

KDC

سەربازێکی پێشووی کۆڵۆمبیا بە تۆمەتی تێوەگلان لە تیرۆرکردنی سەرۆکی هایتی دەستگیردەکرێت

KDC

په‌نابه‌رێكی دیكه‌ی كورد به‌ رووداوی هاتووچۆ له‌ یۆنان گیانی له‌ده‌ستدا

KDC
KDC

FREE
VIEW