KDC

بەندکراوانی بەندیخانەی ئورمیە مان دەگرن

هەموو بەندکراوانی سیاسیی و مەزهەبی، کە لە بەندیخانەی نێوەندی ئورمیە راگیراون، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین لەسەر بەڕێنەکردنی بەندکراوانی نەخۆش بۆ نەخۆشخانەکانی دەرەوەی گرتووخانەکە، مانیان لە خواردن گرتووە.

بە گوێرەی هەواڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، 43 بەندکراوی سیاسیی و مەزهەبی، کە لە بەندی 10ی بەندیخانەی ئورمیە راگیراون، لەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی 9ی 2021، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین، لە رێگریکردنیان بە گواستنەوەی بەندکراوە نەخۆشەکان بۆ نەخۆشخانەکانی دەرەوەی بەندیخانە، مانیان گرتووە و بە نووسینی نامەیەک بۆ بەرپرسی بەندیخانەکە، رایانگەیاندووە تا داواکارییەکانیان جێبەجێ نەبێت، لە مانگرتن بەردەوام دەبن.

بەندکراوە مانگرتووەکان بریتین لە: دارا ڕەشیدی، ئەنوەر چالشی، کامیل سەیدانی مەسکەن، نایب عەسکەری، نایب حاجی‌زادە، ئەحمەد تەموویی، سیروان ئەمینی، موختار ئیبراهیمی، محەممەد هوشەنگی، حاتەم ئەزدمیر، شاکر بێهروزی و تاهیر حوسێن زاده ڕاگەیەندراوە

___

لە پاریس یادی 110 ساڵەی ڕێککەوتننامەی سایکس-پیکۆ کرایەوە

Karzan

نەمسا: شاندێکی ناوەندی ڤێنا بەشدارییان لە ساڵیادی تیرۆرکردنی شەهید قاسملۆ کرد

Harmn

بەریتانیا: بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەفەرمی بانگهێشتی ساڵیادی ڕۆژی جیهانی ئاشتی دەکرێت

Harmn