KDC

پەیامی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە یادی شەهیدکردنی لەیلا قاسم و هاوڕێکانیدا

پەیامی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە یادی شەهیدکردنی لەیلا قاسم و هاوڕێکانیدا

کوردستانییانی تێکۆشەر لە کوردستان و تاراوگە

ئەمڕۆ بەشانازییەوە یادی 50 ساڵەی شەهیدبوونی لەیلا قاسم و هاوڕێکانی دەکەینەوە، کە بە خۆڕاگرییان بەرانبەر بە حوکمی سێدارە، بوونە سیمبۆلی لووتکەی بەرزی ئیرادەی نەتەوەی کورد.

لەیلا قاسم بۆ ئێمە لە تاراوگە، تەنیا ناوێک نییە، بەڵکوو مەشخەڵی هۆشیاری و پێشەنگی پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیی و نموونەی باڵای خۆڕاگرییە.
ئێمە لە کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، دووپاتی دەکەینەوە، کە پاراستنی شکۆ و دەستکەوتەکانی کوردستان درێژەپێدەری ڕێبازی ئەو شەهیدانەیە، بەڵێن دەدەین لە تاراوگەدا ببینە دەنگی ڕەوای دۆزی نەتەوەکەمان و سەری ڕێز بۆ گیانی پاکی شەهیدان و کەسوکارە سەربەرزەکانیان دادەنەوێنین.
نەمری بۆ شەهید لەیلا قاسم و سەرجەم شەهیدانی کوردستان.

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
ئۆفیسی ژنانی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
12ـی ئایاری 2026

___

یۆنان :- ڕێکەوتنی ئاسایشی بوار بە ئەمەریکا دەدات کە چوار بنکەیی بۆ مەبەستی سەربازی بەکاربهێنێت

KDC

سەرەڕای کوتانێکی زۆر بەڵام قەیرانی کۆرۆنا ڕوو لە ھەڵکشانە

KDC

جەنگی ئۆکرانیا: چەند موشەکێک ئاراستەی لڤیڤ کران

Harmn