KDC

کەنەدا گفتوگۆ لەگەڵ تاڵیبان دەکات..مەرجیان رێگەدانە بەو هاووڵاتییان تا ئەفغانستان جێبهێڵن

وەزیری دەرەوەی کەنەدا، رایگەیاند، کە وڵاتەکەی بە مەبەستی گواستنەوەی هاووڵاتییانی کەنەدی و پەنابەرانی ئەفغانستان، لە فڕۆکەخانەی کابووڵەوە، مامەڵە لەگەڵ بەرپرسانی تاڵیبان دەکات.

مارک گارنو وەزیری دەرەوەی کەنەدا، رایگەیاند، وڵاتەکەی لە بەرانبەر بە سەلامەتی گواستنەوەی هاووڵاتییان لە ئەفغانستانەوە، یارمەتی پێشکەشی تاڵیبان دەکات، یەکێ خاڵەکانی دانوستاندنیان لەگەڵ تاڵیبان، ئەوە دەبێت رێگەی ئەو کەسانە بدرێ، کە دەیانەوێت ئەفغانستان جێبهێڵن و بە سەلامەتی بچنە دەرەوەی وڵات، ئەوەشی باسکرد، کە ناشزانن کاردانەوەی تاڵیبان لە بەرانبەر ئەو داواکارییەیاندا چۆن دەبێت.

وەزیری دەرەوەی کەنەدا، ئەوەشی ئاشکرا کرد، کە تورکیا و قەتەر یارمەتی ئەو دانوستانانە دەدەن، کە لەگەڵ تاڵیبان بە نیازن بیکەن، هاوکات دووەم بابەتی گفتوگۆکانیش، بە کراوەیی هێشتنەوەی فڕۆکەخانەی کابووڵ دەبێت.

شایانی باسە، کەنەدا لە 26ی ئاب و بە هۆکاری ئەمنی، گەشتەکانی گواستنەوەی هاووڵاتییانی لە ئەفغانستانەوە کۆتایی پێ هێنا.

___

ناوەندی ئۆتاوا لەسەر ڕاسپاردەی کۆنفدراسیۆن ستراتیژ و پلانی بەڕێوەبردنی کاریان دادەڕێژن

Harmn

لە نۆیەمین ساڵیادی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی دا سەرۆک بارزانی پەیامێک بڵاودەکاتەوە

Karzan

لە ماوەی تەنیا یەک مانگدا 81 حاڵەتی پێشێلکاری بەرانبەر کوردانی رۆژهەڵاتی کوردستان کراوە 

KDC