KDC

پاڵێوراوێک بۆ نوێنەری کۆنفیدراسیۆن: کار بۆ پتەوترکردنی پەیوەندیی کوردستان و کەنەدا دەکەم

 

نوێنەری کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، لەگەڵ پاڵێوراوێکی پارتی کۆنەپارێزانی کەنەدا کۆبووەوە، کاندیدی پارتی ناوبراو  بەڵێنی دا، ئەگەر دەرچێت کار بۆ پتەوترکردنی پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و کەنەدا بکات.

مستەر کورد بەرپرسی ئۆفیسی پەیوەندییەکانی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، بە مەبەستی تاوتوێکردنی پرسی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کەنەدا، لە شاری تورۆنتۆ لەگەڵ محەمەد ئیشاق پاڵێوراوی حیزبی کۆنەپارێزان بۆ پەرلەمانی فیدراڵی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.
لەو دیدارە رەحیم رەشیدی، باسێکی هەمەلایەنەی لەسەر رۆڵی رەوەندی کوردستانی بە گشتی، کار و پڕۆژەکانی کۆنفیدراسیۆن بە تایبەتی لە کەنەدا پێشکەش کرد.


ئیشاق وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی لەو دیدارە و بەرزنرخاندنی پڕۆژەی یەکخستنی کوردستانییان لە کەنەدا، بەڵێنی دا، کە لە ئەگەری سەرکەوتنیدا بە شێوەیەکی جددی بۆ پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان کوردستان و کەنەدا تێدەکۆشێ.

لە هەمان چوارچێوەدا، شاندێکی کۆنفیدراسیۆن، وێڕای سەرتیپ کاکەیی سەرۆکی فیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە کەنەدا، هاشم سندی بەرپرسی ناوەندی رەوەندی کوردستانی لە ئەدمنتۆن و  کۆردیناتۆری پەیوەندییە ئابوورییەکان، لەگەڵ شەریف سەباوی ئەندامی پەرلەمانی پارێزگای ئۆنتاریۆ کۆبوونەوە و کۆمەڵێک پرس و بابەتی پەیوەندیدار بە کار و خەباتی رێکخراوە مەدەنییەکان لە کەنەدا تاوتوێ کرد.

گشت لایەنەکان وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆیان لەو دیدارە، لەسەر پەرەپێدان بە هاوکاری و کاری هاوبەش پێداگرییان کردەوە.

___

ئیسرائیل دوایین زیندانی هەڵهاتووی دەستگیر کردەوە

KDC

کوردێکی دیکە لە لایەن ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر دەکرێت

KDC

با خەونەکانمان ئامانجدار بێت نەوەک خەێاڵدار !؟

KDC