KDC

‎کۆنفیدراسیۆن لەگەڵ زانکۆیەکی کەنەدا بۆ پەرەپێدانی زانستی نێوان ئەو وڵاتە و کوردستان کۆبونەوە

 

بەرپرسی ئۆفیسی پەیوەندییەکانی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، سەردانی زانکۆیەکی گرنگی کەنەدای کرد، و  لەگەڵ تیمێکی ناوەندی زانستی و ئەکادیمی میسیساگا  گفتوگۆی لەسەر پەرەپێدانی زانستی نێوان کەنەدا و هەرێمی کوردستان کرد.

مستەر كورد، بەرپرسی ئۆفیسی پەیوەندییەكانی كۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی كوردستانی، بەیاوەری  هاشم سندی كوردینایتۆری پەیوەندییە ئابوورییەکان ، لە درێژەی گەشتەكەیان لە كەنەدا، لە ناوەندی زانستی و ئەکادیمیای میسیساگا، لەگەڵ تیمێكی ناوەندەکە بە سەرپەرشتی فانگ لیو خاوەن و بەڕێوەبەری جێبەجێكاری ناوەندەكە كۆبوونەوە.

سەرەتا فانگ، كورتەیەكی دەربارەی ناوەندەكەیان و سیستەمی خوێندن لە كەنەدا پێشكەش كرد. لەم بارەوە باسی لەوە كرد، کە ئەرکی ئەوان ئیلهامبەخشین و بەهێزکردنی خوێندکارەکانیانە لە ڕێگەی پڕۆگرامێکی ئەکادیمیی باش و پابەندن بە دابینکردنی ژینگەیەکی فێرکاری ئەمڕۆیی.

دواتر مستەر كورد، سوپاسی ئەو پێشوازییە گەرمەی كرد و بە وردی پەرژایە سەر ئەو راستییە، كە بزووتنەوەی نەتەوەیی و رزگاریخوازانەی کوردستان، هەموو كات گرنگی بە خوێندن و زانست داوە و تەنانەت لە شاخ و لە دژوارترین دۆخەكاندا لەم پرسە غافڵ نەبووە.

پاشان باس لەو ڕێگایانە كرا، كە دەكرێ  پەیوەندیی زانستی و ئاڵوگۆڕی قوتابی لە نێوان كوردستان و كەنەدا پەرەپێبدرێ، لەو بارەوە چەند پێشنیار و بیروڕایان لەسەر ئاڵوگۆڕ كرا.

لە بەشێكی دیكەی گەشتەكەیدا، شاندی كۆنفیدراسیۆن سەردانی زانكۆیەكی گرنگی شاری تورۆنتۆیان كرد و لە نزیكەوە لەگەڵ د. فەریدوون رەحمانی مامۆستا و نووسەر لە زانكۆی یۆڕك كۆبوونەوە و سەبارەت بە ڕۆڵ و پێگەی رەوەندی كوردستانی، هەڵبژاردنی  پەرلەمانی كەنەدا و داهاتووی پەیوەندییەكانی نێوان ئەو وڵاتە و كوردستان دیدی خۆیان خستە ڕوو.

هەروەها لەسەر هەنگاونان بۆ چەند پڕۆژەیەك بەمەبەستی خزمەتكردن بە پێشخستنی پەیوەندیی زانستی كەنەدا و كوردستان قسەیان كرد.

جێیباسە، سەرجەم لایەنەكان وێڕای بەرزنرخاندنی كار و پڕۆژەكانی كۆنفیدراسیۆن، ئەو جۆرە دیدار و بەسەركردنەوانەیان بە باش و پێویست لێكدایەوە.

___

ده‌یان كۆچبه‌ر كه‌ خه‌ریك بوو بخنكێن له‌ مردن رزگار كران

KDC

سەرۆکی ئەمەریکا سەردانی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا دەکات

Harmn

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی فینلاند بەشداریان لەساڵوەگەڕی شەهیدکردنی پێشەوا قازی موحەمەد کرد

Harmn