KDC

سویسرا: جێگیری سەرۆکی کۆنفیدراسیۆن بەشداری مەراسیمی ڕاگەیاندنی ئینستیتوتی کوردی کرد

 

جێگری سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و فیدراسیۆنی کۆمکار و شاندی ناوەندەکانی ڕەوەندی کوردستانی لە سویسرا، بەشداری مەراسیمی ڕاگەیاندنی ئینستیتوتی کوردیان لە لۆزان کرد.

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٤ی٥ی ٢٠٢٥، شوکری بەرواری جێگری سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و سەرپەرشتیاری ڕەوەندی کوردستانی لە سویسرا، هاوکات فیدراسیۆنی کۆمکار و شاندی ناوەندەکانی ڕەوەندی کوردستانی لە سویسرا، کە پێکهاتبوون لە  سەیران کەریم، سۆران حەسەن، شۆڕش ئۆردۆگان ، ئازاد، دکتۆر بابان ئەلیاسی و ،ئایدن ڕۆنی بەشدارییان لە مەراسیمی ڕاگەیاندنی ئینستیتوتی کورد لە لۆزان کرد.

جێگیری سەرۆکی کۆنفیدراسیۆن، ڕایگەیاند، خۆشحاڵن، کە لە شاری لۆزانی سویسرا بەشداری ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی ئینستیتوتی کوردیان لەو شارە کردووە و پیرۆزبایی لێکردن. هەروەها جەختی لەوە کردەوە، کە بوونی ڕێکخراوە ناحکوومییەکان بەری ڕەنجی خەبات و تێکۆشانی ڕەوەندی کوردستانییە و هیوای خواست ئەو ئامانجانە بێننە دی، کە بۆی تێدەکۆشن.


شوکری بەرواری، ئەوەشی خستەروو، کە هەبوون و کارکردن لەسەر کولتوور و جڤاک و زمانی کوردی لە دەرەوە هیوا و ئومێدی هەموو کوردە، وتیشی: «بە ناوی ڕەوەندی کوردستانی بە گشتی و کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، کە لە سویسرا خۆی لە فیدراسیۆن و ناوەندەکانی ڕەوەندی کوردستانی دەبینێتەوە، پشتگیری و پشتیوانی ئێوە دەکەین»

هەروەها  سەیران کەریم، بە ناوی ناوەندەکانی ڕەوەندی کوردستانی لە سویسرا، پیرۆزبایی لە کۆمیتەی بەڕێوەبەریی ئینستیتوتی کورد کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن، هاوکات خواستی ناوەندەکانی ڕەوەندی کوردستانی بۆ پشتگیر و پشتیوانییان دووپات کردەوە.

سەیران، جەختی لە پرەنسیپ و ئامانجەکانی کۆنفیدراسیۆن کردەوە، کە ڕەوەندی کوردستانی لە دەرەوە بە یەکگرتووی و لە ژێر چەتری کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بۆ پشتگیری دۆزی ڕەوای گەلەکەمان لە ڕووی نیشتمانی، کولتوور، چاند، زمان و لۆبی، درێژە بە خەباتی مەدەنییانە دەدات، ئەوەش بە ڕەچاوکردن و پابەند بوون بە یاساکانی وڵاتی خانەخوێ.

هەر لەو نێوەندەدا، شوکری بەرواری جێگری سەرۆکی کۆنفیدراسیۆن، بە جیا لەگەڵ فیدراسیۆنی کۆمکار و ناوەندەکانی ڕەوەندی کوردستانی لە سویسرا کۆبووەوە و تیشکی خستەسەر کاروبارەکان و ڕێکخستنی فیدراسیۆن و ناوەندەکان لەسەر ڕەوشی کاری ڕێکخراوەیی پرسی، هەروەها چەند ڕێنماییەکی بۆ زیاتر ڕێکخستن و بەرەوپێش بردنی کارەکان کرد.

___

ڕێکخراوی تەندروستی جیهان: پێشبینی کۆتایی پەتایی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات

nusar1

یارییەکانی ئەمڕۆ

nusar1

ڕوسیا سزای بەسەر 287 ئەندامی ئەنجومەنی گشتی بەریتانیا سەپاند

nusar1
KDC

FREE
VIEW