KDC

بەریتانیا: کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی دیدارێکی پەروەردەیی سازکرد

بەختیار وەیس: دیدارێکی پەروەردەیی بۆ وەزیری پەروەردە و دوو مامۆستا ساز دەکات

بەختیار وەیس، ئەندامی دەستەی کارگێڕی و ئەندامی کۆمیتەی گشتی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بە نوێنەرایەتی کۆنفدراسیۆنەکە، دیدارێکی پەروەردەیی بۆ هەریەکە لە دکتۆر ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و، مامۆستا زانا حسێن، بەڕێوەبەری کۆلێژی ئێکسێڵ ئيدوكەيشنی بەريتانيا و، مامۆستا شەوبۆ محەمەد، رێکخەری رێکخراوی کانگا لە بەریتانیا و، ئەندامی دەستەی کارگێڕی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ندەن، ساز کرد.

لە میانەی سەردانێکی رابردووی وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەختیار وەیس دیدارێکی پەروەردەیی سازدا، کە تێیدا باس لە بەرەوپێشبردنی پەروەردە و پەرەپێدان بە فێربوونی زمانی کوردی منداڵان و لاوانی کوردستانی تاراوگەنشین کرا.

دکتۆر ئالان هەموو پشتیوانی و هاوکارییەکی خۆی دەربڕی و بەڵێنیدا، کە سەرچاوەکانی فێرکردن تایبەت بە خوێندن، لەڕێی وەزارەتی پەروەردەوە بۆ نەوەی نوێی تاراوگەنشین بە گشتی و، بەتایبەت بەریتانیا دابین بکات، تا لێی بەهرەمەند بن، لەو پێوەدانگەشدا بەڵێنی دابینکردنی 200 پەرتوکی وانەی کوردی بە هەریەکە لە مامۆستا زانا حسێن و، مامۆستاشەوبۆ محەمەد دا، کە بڕیارە بەم زوانە بگەنە دەستیان.

جێی باسە، مامۆستا زانا پشتیوانی خۆی دەربڕی، کە کۆرسی زمانی ئینگلیزی بۆ مامۆستاکانی کوردستان بێ بەرامبەر بکاتەوە

___

پیرۆزباهییا ناوەندی ڕەوەندی کورد لەدەرەوە بۆ جەژنا جەمایێ

KDC

پۆتین :ئۆپەراسیۆنی سەربازی تا گەیشتن بە ئامانجەکان بەردەوا دەبێت

Harmn

سوید:هەر پەنابەرێک تاوان بکات دیپۆرتی وڵاتەکەی دەکرێتەوە

Harmn