KDC

برۆکسل: کۆنفیدراسیۆن سەردانی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد

 

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، سەردانی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا کرد و لە لایەن نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا پێشوازییان لێ کرا.
رێکەوتی ٣١/٥/٢٠٢٥، شاندێکی باڵای کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بە سەرۆکایەتیی ئیسماعیل کامل، سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، قارەمان عوسمان، بەرپرسی نووسینگەی شفا بارزانی، شەرمین پۆزئەرسەلان، بەرپرسی ئۆفیسی ڕێکخستن، شوکری بەرواری، بەرپرسی ئۆفیسی داراییی سەردانی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد و لە لایەن دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا پێشوازیی کران.

لە کۆبوونەوەکەدا، کۆنفیدراسیۆن پشتیوانی و هاوکارییەکانی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی لە بەلجیکا بەرز نرخاند و سوپاسی کردن، هەروەها داوای یارمەتییان کرد بۆ بەهێزکردنی چالاکییە ڕێکخراوەییەکانی کۆنفیدراسیۆن لەناو کۆمەڵگەی کوردی لە شارە جیاوازەکانی بەلجیکا.

ئیسماعیل کامل، سەرۆکی کۆنفیدراسیۆن، بە نەفەسی نەتەوەیی و نیشتمانییەوە، جەختی لەسەر گرنگی یەکگرتنی هێزی کوردی و پشتبەستن بە چوارچێوەی یاسایی و دیپلۆماسی بۆ بەرەو پێشبردنی ماف و ئارامی ڕەوەندی کوردستانی لە دەرەوەی وڵات کرد.

دلاوەر ئاژگەیی، خۆشحاڵی خۆی بەو سەردانە دەربڕی و بەڵێنی دا، کە نوێنەرایەتیی هەرێم بەردەوام لە پشتگیریی چالاکییە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی کوردانی دەرەوەی وڵات دەبێت.

ئەم سەردانە بەشێکە لە هەوڵەکانی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بۆ پێکهێنانی پەیوەندییەکی بەهێز لەگەڵ دەزگا کوردییەکان و حکوومەتی هەرێم، ئەوەش بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی ڕەوەندی کوردستانی لە ئەورووپا.

___

کۆریای باکوور موشەکی نوێ تاقیدەکاتەوە

nusar1

ڕوسیا چالاکی 15ڕێکخراوی نێودەوڵەتی لە وڵاتەکەی هەڵوەشاندەوە

nusar1

بەریتانیا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی داوایەک لە کوردانی ئەو وڵاتەدەکات

nusar1