KDC

کۆچبەری کورد لە نێو بەلەمە دەستبەسەرکراوەکەی پەنابەرانی پێنتی ئیتاڵیا هەیە 

ئەمڕۆ هەینى بەلەمێكی پەنابەران لە دوورگەى پێنتی ئیتاڵیا پەکى كەوت و، لە لایەن پۆلیسى دەریاوانى ئەو وڵاتەوە پەنابەرە سەرنشینەكانی رزگار كران و دواتر دەستگیر كران، بڕیارە بۆ ماوەى 10 رۆژ پەنابەرەكان کەرەنتین بكرێن.

بە پێی زانیاری فیدراسیۆنى پەنابەرانى سەرانسەرى عێراق و هەرێمى کوردستان، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هەینى، بەلەمێک کە 200 پەنابەرى هەڵگرتبوو، لە دوورگەى پێنتی ئیتاڵیا پەکی دەكەوێت، دوای ئاگادارکردنەوەی رێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی، ئەوانیش پۆلیسی دەریاوانی ئیتاڵیا ئاگادار دەکەنەوە و بەهانایانەوە دەچن و رزگاریان دەکەن.

بە پێی زانیارییەکان، هەشت لەو پەنابەرانە هاووڵاتی هەرێمی کوردستانن، کە سێیان منداڵن، پەنابەرەکانی دیکەیش هاووڵاتییانی میسری و ئەفغانی و ئێرانیین، ئەوەشیان روون کردووەتەوە، کە دوای تەواوبوونی کەرەنتینەیان، چارەنووسی پەنابەرەکان دیاری دەکرێن.

___

کۆمیتەی هەمەهانگی کوردانی جنێف گردبوونەوەیەک ڕێکدەخەن

Harmn

سویسرا : ڕەوەندی کوردستانی ئاهەنگێکی گەورە وفراوان سازدەکەن

Harmn

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە بۆنەی 39 هەمین ساڵوەگەڕی ئەنفالی بارزانییەکان پەیامێک بڵاودەکەنەوە

Harmn