KDC

کۆچبەری کورد لە نێو بەلەمە دەستبەسەرکراوەکەی پەنابەرانی پێنتی ئیتاڵیا هەیە 

ئەمڕۆ هەینى بەلەمێكی پەنابەران لە دوورگەى پێنتی ئیتاڵیا پەکى كەوت و، لە لایەن پۆلیسى دەریاوانى ئەو وڵاتەوە پەنابەرە سەرنشینەكانی رزگار كران و دواتر دەستگیر كران، بڕیارە بۆ ماوەى 10 رۆژ پەنابەرەكان کەرەنتین بكرێن.

بە پێی زانیاری فیدراسیۆنى پەنابەرانى سەرانسەرى عێراق و هەرێمى کوردستان، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هەینى، بەلەمێک کە 200 پەنابەرى هەڵگرتبوو، لە دوورگەى پێنتی ئیتاڵیا پەکی دەكەوێت، دوای ئاگادارکردنەوەی رێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی، ئەوانیش پۆلیسی دەریاوانی ئیتاڵیا ئاگادار دەکەنەوە و بەهانایانەوە دەچن و رزگاریان دەکەن.

بە پێی زانیارییەکان، هەشت لەو پەنابەرانە هاووڵاتی هەرێمی کوردستانن، کە سێیان منداڵن، پەنابەرەکانی دیکەیش هاووڵاتییانی میسری و ئەفغانی و ئێرانیین، ئەوەشیان روون کردووەتەوە، کە دوای تەواوبوونی کەرەنتینەیان، چارەنووسی پەنابەرەکان دیاری دەکرێن.

___

وەزارەتی دەرەوەی عێراق: دەیان کۆچبەر لە بیلاڕوسیا خۆیان ناونووس کردووە بگەڕێنەوە

KDC

چەند ڕێنمایی و زانیارییەک لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان

Harmn

هۆرست زێهۆفە بۆ رێگری لە کۆچبەران پێشنیاری نوێ دەخاتە بەردەم حکوومەتەکەی

KDC