بە سەرپەرشتی جێگری سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاوی ڕەوەندی کوردستانی لە شاری زیورخ و دەوروبەری، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی زیورخ دامەزرێنرا.
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٨ی ٦ی ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی شوکری بەرواری ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری و جێگری سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، سەیران کەریم، عەممار داود، سۆران حەسەن و مزگین، ئەندامانی لیژنەی ئامادەکار، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتیی سیاسی، ڕۆشنبیر و ئاکادیمی، لە پرۆسەیەکی دیموکراتیدا ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و کۆمیتەی بەڕێوەبەری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە شاری زیورخی سویسرا هەڵبژێدران.
سەرەتای کۆبوونەوەکە، بە خولەکێک ڕاوەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان و سروودی نیشتمانیی ئەی ڕەقیب دەستیپێکرد، پاشان وتەی بەخێرهاتن و لیژنەی ئامادەکار لە لایەن عەممار داود پيشکەش کرا، دوواتر وتاری ناوەندەکانی ڕەوەندی کوردستانی لە لایەن سەیران کەریم خوێنرایەوە. پاشان بۆچوون و پێشنیاری ئامادەبووان وەرگیرا و دوای پشوویەک دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ ئەندامانی دەستەی کارگێڕی ناوەندی زیورخ وەڵا کرا، ژمارەیەک کەسایەتی لە هەر چوارپارچەی کوردستان خۆیان ناساند، کە پێکهاتبوون لە:
١-مەسعود بەگ
٢- محەمەد خەیری سلێمان
٣-سیپان محەمەد خەیری
٤-مەجید حەمۆ عەزۆ
٥- محەمەد ئەمین
٦- حوسێن مەهدی
٧- حەسەن باوک
٨- ئازاد
٩- ڕووناهی خان
١٠- عەبدولغەنی حەمۆ
١١- عەممار داود
١٢- مزگین
١٣- مامۆ جان
پاشان بە دەنگدانی ئاشکرا و بە شێوەی ڕێژەیی، کە بەشداربووانی پێکهاتەی هەر چوارپارچەی کوردستان بوون، کۆمیتەی بەڕێوەبەریی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی زیورخ هەڵبژێردرا، کە پێکهاتبوون لە:
١- عەممار داود
٢- ڕووناهی خان
٣- مامۆ جان
٤- مەسعود بەگ
٥- ئازاد ئازی
٦- حوسێن محەمەد
٧- حەسەن باوک
٨- محەمەد ئەمین
٩- مزگین
جێی ئاماژەیە، کە عەممار داود، بە تێکڕای دەنگ وەک بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی زیورخ دەستنیشان کرا، لە کۆتایی کۆبوونەوەکە، جێگری سەرۆکی کۆنفیدراسیۆن، وێڕای پیرۆزبایی لە دەستەی کارگێڕی و کۆمیتەی بەڕێوەبەری، هیوای سەرکەوتنی بۆخواستن و ئاماژەی بە ئامانج و ناسنامەی کۆنفیدراسیۆن کرد و تیشکی خستەسەر وتەی سەرۆک بارزانی، کە خۆیان لە حزبایەتی بەدوور بگرن و تەنیا کوردستانییانە خزمەت بە دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان بکەن.